وَمَنْ
اَظْلَمُ
مِمَّنِ
افْتَرٰی
عَلَی
اللّٰهِ
كَذِبًا
اَوْ
قَالَ
اُوْحِیَ
اِلَیَّ
وَلَمْ
یُوْحَ
اِلَیْهِ
شَیْءٌ
وَّمَنْ
قَالَ
سَاُنْزِلُ
مِثْلَ
مَاۤ
اَنْزَلَ
اللّٰهُ ؕ
وَلَوْ
تَرٰۤی
اِذِ
الظّٰلِمُوْنَ
فِیْ
غَمَرٰتِ
الْمَوْتِ
وَالْمَلٰٓىِٕكَةُ
بَاسِطُوْۤا
اَیْدِیْهِمْ ۚ
اَخْرِجُوْۤا
اَنْفُسَكُمْ ؕ
اَلْیَوْمَ
تُجْزَوْنَ
عَذَابَ
الْهُوْنِ
بِمَا
كُنْتُمْ
تَقُوْلُوْنَ
عَلَی
اللّٰهِ
غَیْرَ
الْحَقِّ
وَكُنْتُمْ
عَنْ
اٰیٰتِهٖ
تَسْتَكْبِرُوْنَ
۟
[ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا ] كێ له‌و كه‌سه زاڵمترو سته‌مكارتره، واته: كه‌س له‌و كه‌سه سته‌مكارتر نیه كه درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستێ بۆ خوای گه‌وره‌و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه قسه ده‌كات، واته چۆن پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌ران ئه‌توانێ به‌ناو خوای گه‌وره‌وه قسه بكات و درۆ هه‌ڵبه‌ستێ و بڵێ: ئه‌مه له‌لایه‌ن خواوه بۆم هاتووه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌یشه‌وه بۆی نه‌هاتبێ [ أَوْ قَالَ أُوحِيَ إِلَيَّ وَلَمْ يُوحَ إِلَيْهِ شَيْءٌ ] یاخود بڵێ: وه‌حیم بۆ هاتووه به‌ڵام وه‌حیشی بۆ نه‌هاتبێ خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رانی پاراستووه له‌وه‌ی كه قسه‌ی وا بكه‌ن ئه‌مه پیشه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه وه‌كو (موسه‌یله‌مه‌ی درۆزن) و ئه‌وانه‌ی كه به درۆ بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیان ئه‌كرد [ وَمَنْ قَالَ سَأُنْزِلُ مِثْلَ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ ] یاخود كه‌سێك كه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه بكات بڵێ: منیش ئه‌توانم هاوشێوه‌ی قورئان داببه‌زێنم وه‌كو هه‌ندێك ئه‌یانووت: [ لَوْ نَشَاءُ لَقُلْنَا مِثْلَ هَذَا ] (الْأَنْفَال: ٣١) ئه‌گه‌ر ویستمان لێ بێت ئێمه‌ش هاوشێوه‌ی قورئان ئه‌ڵێین كه وتراوه: (عبدالله¬ی كوڕی ئه‌بی سه‌رح) بووه كه سه‌ره‌تا نووسه‌ری وه‌حی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بووه، وه دواتر هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و وتوویه‌تی: منیش ئه‌توانم هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌یڵێ بیهێنم، به‌ڵام دواتر له فه‌تحی مه‌ككه‌دا موسڵمان بۆته‌وه.
{حاڵی هاوبەشبڕیاردەران لە سەرەمەرگدا}
[ وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئای كاتێك كه سته‌مكاران و هاوبه‌شبڕیارده‌ران ببینی له كاتی گیانكێشان و سه‌ره‌مه‌رگدا كه چه‌ند حاڵیان سه‌خت و ناڕه‌حه‌ته [ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ ] وه فریشته‌كانیش ده‌ستیان لێ كردوونه‌ته‌وه بۆ ڕوح كێشانیان یاخود بۆ سزا دانیان كه چه‌كوشی ئاسنینیان پێیه‌و له كاتی گیانكێشاندا لێیان ئه‌ده‌ن، وه پێیان ئه‌ڵێن: [ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ ] ده‌ی ئێوه ڕوحی خۆتان له‌م ناڕه‌حه‌تییه ده‌ركه‌ن و دهربازو ڕزگاری بكه‌ن، یاخود ڕوحی خۆتان ڕزگار بكه‌ن له‌ده‌ست ئێمه مه‌هێلن سزای بده‌ین، یان مه‌هێلن ڕوحتان بكێشین بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ جێی خۆی، یاخود ڕوحتان ده‌ركه‌ن و بیده‌نه ده‌ستمان و ته‌سلیمی بكه‌ن [ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ ] ئه‌مڕۆ ئێوه سزا ئه‌درێن به‌ڵام سزایه‌ك كه ریسوا‌و سه‌رشۆڕ ئه‌كرێن له‌گه‌ڵیدا [ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه له حه‌قتان ئه‌دایه پاڵ خوای گه‌وره‌و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه قسه‌تان ئه‌كردو درۆتان هه‌ڵئه‌به‌ست و هاوبه‌شتان بۆ خواى گه‌وره داده‌نا [ وَكُنْتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ (٩٣) ] وه ئێوه له‌به‌رامبه‌ر ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌دا خۆتان به‌گه‌وره ئه‌زانی.