وَهٰذَا
كِتٰبٌ
اَنْزَلْنٰهُ
مُبٰرَكٌ
مُّصَدِّقُ
الَّذِیْ
بَیْنَ
یَدَیْهِ
وَلِتُنْذِرَ
اُمَّ
الْقُرٰی
وَمَنْ
حَوْلَهَا ؕ
وَالَّذِیْنَ
یُؤْمِنُوْنَ
بِالْاٰخِرَةِ
یُؤْمِنُوْنَ
بِهٖ
وَهُمْ
عَلٰی
صَلَاتِهِمْ
یُحَافِظُوْنَ
۟
[ وَهَذَا كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ ] ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌ش كتابێكه دامان به‌زاندووه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - كه پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌ته [ مُصَدِّقُ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ ] وه هاوشێوه‌ی ئه‌و كتێبه ئاسمانیانه‌ی پێشتره كه بۆ پێغه‌مبه‌ران هاتووه‌و به‌ڕاستیانى داناوه وه‌كو ته‌ورات و ئینجیل [ وَلِتُنْذِرَ أُمَّ الْقُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا ] وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكى مه‌ككه‌و ده‌وروبه‌ری و سه‌رجه‌م خه‌ڵكى ئاگادار بكه‌یته‌وه، مه‌ككه دایك و گه‌وره‌ی هه‌موو دێ و شاره‌كانه، چونكه گه‌وره‌یه و كه‌عبه‌ی پیرۆزی تیایه كه قیبله‌ی موسڵمانانه وه شوێنی حه‌ج كردنیانه [ وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ يُؤْمِنُونَ بِهِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان به ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه ئه‌وه ئیمان به‌م كتابه‌ش ئه‌هێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمان هێنان به‌ڕۆژی دوایی وا پێویست ده‌كات كه ئیمان به قورئانی پیرۆزیش بهێنن [ وَهُمْ عَلَى صَلَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ (٩٢) ] وه ئه‌وان پارێزگاری له نوێژه‌كانیان ئه‌كه‌ن و له كاتى خۆیدا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.