قَدْ
خَسِرَ
الَّذِیْنَ
كَذَّبُوْا
بِلِقَآءِ
اللّٰهِ ؕ
حَتّٰۤی
اِذَا
جَآءَتْهُمُ
السَّاعَةُ
بَغْتَةً
قَالُوْا
یٰحَسْرَتَنَا
عَلٰی
مَا
فَرَّطْنَا
فِیْهَا ۙ
وَهُمْ
یَحْمِلُوْنَ
اَوْزَارَهُمْ
عَلٰی
ظُهُوْرِهِمْ ؕ
اَلَا
سَآءَ
مَا
یَزِرُوْنَ
۟
[ قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِلِقَاءِ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گه‌یشتنیان به خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانی و باوه‌ڕیان به‌زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه نه‌بوو ئه‌وانه به دڵنیایى دۆڕاون [ حَتَّى إِذَا جَاءَتْهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً ] تا كاتێك كه قیامه‌ت دێت له ناكاودا [ قَالُوا يَا حَسْرَتَنَا عَلَى مَا فَرَّطْنَا فِيهَا ] په‌شیمان ئه‌بنه‌وه‌و غه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌خۆن و ئه‌ڵێن هاوار بۆ خۆمان كه ئێمه چه‌ندێك كه‌مته‌رخه‌میمان كرد له دونیادا‌و كرده‌وه‌ى چاكمان نهكردو خۆمان ئاماده نه‌كرد بۆ ئه‌م رۆژى قیامه‌ته [ وَهُمْ يَحْمِلُونَ أَوْزَارَهُمْ عَلَى ظُهُورِهِمْ ] وه ئه‌وان قورسایی تاوانه‌كانیان هه‌ڵگرتووه له‌سه‌ر پشتیان [ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ (٣١) ] به‌ڕاستی ئه‌و تاوانانه خراپترین شته كه هه‌ڵیانگرتووه.