بَلْ
بَدَا
لَهُمْ
مَّا
كَانُوْا
یُخْفُوْنَ
مِنْ
قَبْلُ ؕ
وَلَوْ
رُدُّوْا
لَعَادُوْا
لِمَا
نُهُوْا
عَنْهُ
وَاِنَّهُمْ
لَكٰذِبُوْنَ
۟
[ بَلْ بَدَا لَهُمْ مَا كَانُوا يُخْفُونَ مِنْ قَبْلُ ] ئه‌وه‌ی كه پێشتر له دونیا شاردبویانه‌وه له نیفاق و كوفر‌و كرده‌وه‌ی خراپ ئێستا هه‌موویان بۆ ده‌ركه‌وت، وه ئه‌زانن كه به‌هیلاك ئه‌چن و حه‌قیقه‌تی شته‌كانیان بۆ ده‌ركه‌وت، یان ئه‌وه‌ى كه له دونیا له دڵى خۆیاندا ده‌یانزانى و باوه‌ڕیان پێى بوو له راستێتى دین و پێچه‌وانه‌كه‌یان بۆ شوێنكه‌وتوانیان ده‌رده‌خست ئێستا بۆیان ده‌ركه‌وت، یان مه‌به‌ست پێى دووڕووه‌كانه كه ئیمانیان ئاشكرا ده‌كردو كوفریان له دڵیان‌دا شاردبووه‌وه ئێستا ئه‌وه‌ى شاردبوویانه‌وه ده‌ركه‌وت [ وَلَوْ رُدُّوا لَعَادُوا لِمَا نُهُوا عَنْهُ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ (٢٨) ] وه ئه‌گه‌ر ئێستاش ئه‌مانه بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ دونیا به گوێره‌ی هیواو ئاواتی خۆیان ئه‌وا ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شته‌ی كه نه‌هیان لێ كرابوو واته: بۆ كوفر‌و شیرك و خراپه‌كاری، وه ڕاست ناكه‌ن كه ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دونیا ته‌وبه ئه‌كه‌ین و ئیمان دێنین و كرده‌وه‌ى چاك ده‌كه‌ین، وه ئه‌وان درۆزنن له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه ئه‌یده‌ن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یانه له ئاگری دۆزه‌خ ڕزگاریان بێت.