قُلْ
اَیُّ
شَیْءٍ
اَكْبَرُ
شَهَادَةً ؕ
قُلِ
اللّٰهُ ۙ۫
شَهِیْدٌۢ
بَیْنِیْ
وَبَیْنَكُمْ ۫
وَاُوْحِیَ
اِلَیَّ
هٰذَا
الْقُرْاٰنُ
لِاُنْذِرَكُمْ
بِهٖ
وَمَنْ
بَلَغَ ؕ
اَىِٕنَّكُمْ
لَتَشْهَدُوْنَ
اَنَّ
مَعَ
اللّٰهِ
اٰلِهَةً
اُخْرٰی ؕ
قُلْ
لَّاۤ
اَشْهَدُ ۚ
قُلْ
اِنَّمَا
هُوَ
اِلٰهٌ
وَّاحِدٌ
وَّاِنَّنِیْ
بَرِیْٓءٌ
مِّمَّا
تُشْرِكُوْنَ
۟ۘ
[ قُلْ أَيُّ شَيْءٍ أَكْبَرُ شَهَادَةً قُلِ اللَّهُ شَهِيدٌ بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: چ شتێك گه‌وره‌ترین شایه‌تیه؟ پێیان بڵێ: خوای گه‌وره شایه‌ته له نێوان من و ئێوه‌دا وه زانایه به‌و دینه‌ى كه من هێناومه‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌یه، وه‌زانایه به وه‌ڵام و قسه‌ى ئێوه، كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین شایه‌تیه [ وَأُوحِيَ إِلَيَّ هَذَا الْقُرْآنُ لِأُنْذِرَكُمْ بِهِ وَمَنْ بَلَغَ ] وه من ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌م به‌وه‌حی بۆ هاتووه تا ئینزاری ئێوه‌و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكه‌م كه ئه‌م قورئانه‌یان پێ ئه‌گات به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌و میلله‌ته‌كانه‌وه [ أَئِنَّكُمْ لَتَشْهَدُونَ أَنَّ مَعَ اللَّهِ آلِهَةً أُخْرَى ] ئایا ئێوه شایه‌تی ئه‌ده‌ن كه له‌گه‌ڵ زاتی پیرۆزی الله دا خوا‌و په‌رستراوێكی تر هه‌یه كه شایه‌نی په‌رستن بێ [ قُلْ لَا أَشْهَدُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆ پێیان بڵێ: من ئه‌م شایه‌تیه ناحه‌قه ناده‌م و له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره هیچ په‌رستراوێكی تر‌ى حه‌ق نیه كه شایانى په‌رستن بێت، وه ئه‌مه به‌تاڵترین و پوچه‌ڵترین شایه‌تیه [ قُلْ إِنَّمَا هُوَ إِلَهٌ وَاحِدٌ ] به‌ڵكو پێیانبڵێ: خوای گه‌وره ته‌نها په‌رستراوی حه‌قه‌و تاك و ته‌نهایه‌و هه‌ر ئه‌و شایه‌نی په‌رستنه‌و جگه له‌و په‌رستراوێكی تری حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێت [ وَإِنَّنِي بَرِيءٌ مِمَّا تُشْرِكُونَ (١٩) ] وه من به‌ریم له‌و شه‌ریك دانانه‌ی كه ئێوه ئه‌و بت و خوایانه‌ی ترتان كردووه به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره.