یٰۤاَیُّهَا
الَّذِیْنَ
اٰمَنُوْا
كُوْنُوْۤا
اَنْصَارَ
اللّٰهِ
كَمَا
قَالَ
عِیْسَی
ابْنُ
مَرْیَمَ
لِلْحَوَارِیّٖنَ
مَنْ
اَنْصَارِیْۤ
اِلَی
اللّٰهِ ؕ
قَالَ
الْحَوَارِیُّوْنَ
نَحْنُ
اَنْصَارُ
اللّٰهِ
فَاٰمَنَتْ
طَّآىِٕفَةٌ
مِّنْ
بَنِیْۤ
اِسْرَآءِیْلَ
وَكَفَرَتْ
طَّآىِٕفَةٌ ۚ
فَاَیَّدْنَا
الَّذِیْنَ
اٰمَنُوْا
عَلٰی
عَدُوِّهِمْ
فَاَصْبَحُوْا
ظٰهِرِیْنَ
۟۠
3
{پشتیوانى دینه‌كه‌ى خوا بكه‌ن } [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا أَنْصَارَ اللَّهِ كَمَا قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ لِلْحَوَارِيِّينَ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ ببن به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌و پشتیوانی دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و سه‌ریبخه‌ن هه‌روه‌كو چۆن عیسای كوڕی مه‌ریه‌م - صلی الله علیه وسلم - به‌ حه‌واریه‌كانی (قوتابیان و هاوه‌ڵانی وه‌كو صه‌حابه‌) فه‌رموو: [ مَنْ أَنْصَارِي إِلَى اللَّهِ ] كێ پشتیوانی دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ ئه‌كات و دینی خوا سه‌رئه‌خات له‌گه‌ڵمدا؟ [ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنْصَارُ اللَّهِ ] حه‌وارییه‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌ سه‌ره‌تا ئیمانیان پێ هێنا كه‌ دوانزه‌ پیاو بوون وتیان: ئێمه‌ پشتیوانی له‌ دینی خوا ئه‌كه‌ین و دینی خوا سه‌رئه‌خه‌ین [ فَآمَنَتْ طَائِفَةٌ مِنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَكَفَرَتْ طَائِفَةٌ ] كۆمه‌ڵێك له‌ به‌نی ئیسرائیل باوه‌ڕیان به‌ عیسا - صلی الله علیه وسلم - هێنا وه‌ كۆمه‌ڵێكیشیان كوفریان پێی كرد كه‌ جوله‌كه‌ بوون و دایكیان تۆمه‌تبار كرد به‌ زینا كردن [ فَأَيَّدْنَا الَّذِينَ آمَنُوا عَلَى عَدُوِّهِمْ فَأَصْبَحُوا ظَاهِرِينَ (١٤) ] ئێمه‌یش پشتیوانی و پاڵپشتی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌مان كرد كه‌ ئیمانیان هێنا، وه‌ به‌هێزمان كردن به‌سه‌ر كافران و دوژمنانیاندا، وه‌ ئه‌مان به‌رزو بڵند و زاڵ و سه‌ركه‌وتوو بوون به‌ ناردنى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ، والله أعلم.

اپنے Quran.com کے تجربے کو زیادہ سے زیادہ بنائیں!
ابھی اپنا دورہ شروع کریں:

0%