وَمَاۤ
اَنْتَ
بِهٰدِ
الْعُمْیِ
عَنْ
ضَلٰلَتِهِمْ ؕ
اِنْ
تُسْمِعُ
اِلَّا
مَنْ
یُّؤْمِنُ
بِاٰیٰتِنَا
فَهُمْ
مُّسْلِمُوْنَ
۟۠
[ وَمَا أَنْتَ بِهَادِ الْعُمْيِ عَنْ ضَلَالَتِهِمْ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم تۆ ناتوانی هیدایەتی كەسێكی كوێر بدەی لە گومڕاییدا كە كوێر بێ چۆن ئەتوانی ڕێنمایی بكەی لەبەر ئەوەی ئەوان نایانەوێ سوود ببینن بە چاویان [ إِنْ تُسْمِعُ إِلَّا مَنْ يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا ] تەنها تۆ ئەتوانی سوود بگەیەنی بە كەسانێك كە گوێیان لە تۆ بێت و قسەی تۆ ببیستن ئەوانەی كە ئیمانیان بە ئایەتەكانی ئێمە هەیە [ فَهُمْ مُسْلِمُونَ (٥٣) ] وە ئەو كەسانەن كە موسڵمانن و خۆیان تەسلیمی خوای گەورە كردووەو گوێڕایەڵن .