اِنَّ
اللّٰهَ
یُدْخِلُ
الَّذِیْنَ
اٰمَنُوْا
وَعَمِلُوا
الصّٰلِحٰتِ
جَنّٰتٍ
تَجْرِیْ
مِنْ
تَحْتِهَا
الْاَنْهٰرُ ؕ
اِنَّ
اللّٰهَ
یَفْعَلُ
مَا
یُرِیْدُ
۟
[ إِنَّ اللَّهَ يُدْخِلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] به دڵنیایی خوای گه‌وره كه‌سانێك كه ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه ئه‌یانخاته ناو به‌هه‌شته‌وه كه پڕه له باخ و باخات كه ئاو به ژێر دار‌و خانووه‌كانیاندا تێ ئه‌په‌ڕێ (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه كه نیه‌تت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ إِنَّ اللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ (١٤) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره ویستی لێ بێت هه‌ر شتێك بكات ئه‌نجامی ئه‌دات و كه‌س نیه ڕێگری له خوای گه‌وره بكات.