قَالُوْا
مَاۤ
اَخْلَفْنَا
مَوْعِدَكَ
بِمَلْكِنَا
وَلٰكِنَّا
حُمِّلْنَاۤ
اَوْزَارًا
مِّنْ
زِیْنَةِ
الْقَوْمِ
فَقَذَفْنٰهَا
فَكَذٰلِكَ
اَلْقَی
السَّامِرِیُّ
۟ۙ
[ قَالُوا مَا أَخْلَفْنَا مَوْعِدَكَ بِمَلْكِنَا ] وتیان: ئه‌ی مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - ئێمه وه‌عده خیلاف نه‌بووینه و به‌ڵێنی خۆمان نه‌شكاندووه به توانا‌و هه‌ڵبژاردنی خۆمان به‌ڵكو ناچار بووینه كه ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكه‌ین [ وَلَكِنَّا حُمِّلْنَا أَوْزَارًا مِنْ زِينَةِ الْقَوْمِ ] كاتێك كه له میصره‌وه هاتن زێڕو ئاڵتوونیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێنا بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆیانی پێ بڕازێننه‌وه به‌ڵام لێره‌دا (سامیری) تووشی ئه‌و تاوانه‌ی كردن، یاخود بۆیان دروست نه‌بووه كه بیهێنن و هێنانه‌كه‌ی تاوان بووه، چونكه موڵكى قیبتیه‌كان بووه [ فَقَذَفْنَاهَا فَكَذَلِكَ أَلْقَى السَّامِرِيُّ (٨٧) ] وه هه‌موویمان فڕێ دایه ناو ئاگره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕزگارمان بێ له‌و تاوانه‌ی كردوومانه‌و له‌گه‌ڵ خۆمان هێناومانه، وه به‌م شێوه‌یه (سامیری) ئه‌و گوێلكه‌ی لێ دروست كرد.