وَاَلْقِ
مَا
فِیْ
یَمِیْنِكَ
تَلْقَفْ
مَا
صَنَعُوْا ؕ
اِنَّمَا
صَنَعُوْا
كَیْدُ
سٰحِرٍ ؕ
وَلَا
یُفْلِحُ
السَّاحِرُ
حَیْثُ
اَتٰی
۟
[ وَأَلْقِ مَا فِي يَمِينِكَ ] ئه‌وه‌ی له ده‌ستت دایه كه گۆچانه‌كه‌یه هه‌ڵی بده [ تَلْقَفْ مَا صَنَعُوا ] هه‌موو مارو هه‌ژدیهاكانی ئه‌وان قوت ئه‌دات كه خۆی له حه‌قیقه‌تدا گۆچان و حه‌بله به‌ڵام له پێش چاوی خه‌ڵك بووه به مارو هه‌ژدیها ئه‌گه‌ر نا نه‌بووه‌و حه‌قیقه‌تی نیه [ إِنَّمَا صَنَعُوا كَيْدُ سَاحِرٍ ] ئه‌وه‌ی ئه‌وان كردوویانه ته‌نها فڕوفێڵێكی ساحیره‌و سیحر‌و جادووه هیچ شتێكی تر نیه ته‌نها خه‌یاڵه له پێش چاوی خه‌ڵكى وایان كردووه [ وَلَا يُفْلِحُ السَّاحِرُ حَيْثُ أَتَى (٦٩) ] وه ساحیریش هه‌رگیز سه‌رفراز نابێ به‌و سیحره‌ی كه ئه‌یكات.