لِلَّذِیْنَ
اسْتَجَابُوْا
لِرَبِّهِمُ
الْحُسْنٰی ؔؕ
وَالَّذِیْنَ
لَمْ
یَسْتَجِیْبُوْا
لَهٗ
لَوْ
اَنَّ
لَهُمْ
مَّا
فِی
الْاَرْضِ
جَمِیْعًا
وَّمِثْلَهٗ
مَعَهٗ
لَافْتَدَوْا
بِهٖ ؕ
اُولٰٓىِٕكَ
لَهُمْ
سُوْٓءُ
الْحِسَابِ ۙ۬
وَمَاْوٰىهُمْ
جَهَنَّمُ ؕ
وَبِئْسَ
الْمِهَادُ
۟۠
[ لِلَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمُ الْحُسْنَى ] ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامی په‌روه‌ردگاریان داوه‌ته‌وه‌و گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چى فه‌رمانه‌كانى بوونه پاداشتی باشیان بۆ هه‌یه كه به‌هه‌شته [ وَالَّذِينَ لَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُ لَوْ أَنَّ لَهُمْ مَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا وَمِثْلَهُ مَعَهُ لَافْتَدَوْا بِهِ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه وه‌ڵامی په‌روه‌ردگاریان نه‌داوه‌ته‌وه‌و گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چى فه‌رمانه‌كانى نه‌بوونه ئه‌گه‌ر له ڕۆژی قیامه‌ت به‌پڕایی زه‌وی و هاوشێوه‌ی زه‌ویش ئاڵتون و سه‌روه‌ت و سامانیان هه‌بێت ئه‌یبه‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆیان له سزای ڕۆژی قیامه‌ت ڕزگار بكه‌ن به‌ڵام سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێت [ أُولَئِكَ لَهُمْ سُوءُ الْحِسَابِ ] ئا ئه‌مانه به‌هۆی كرده‌وه خراپه‌كانی خۆیان خراپترین لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت له‌سه‌ر ورد‌و درشت، وه خوای گه‌وره لێیان خۆش نابێت [ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمِهَادُ (١٨) ] وه شوێنیان ئاگری دۆزه‌خه كه خراپترین جێگا‌و ڕاخه‌ره كه تیایدا نیشته‌جێ بن.