وَجَآءَ
اِخْوَةُ
یُوْسُفَ
فَدَخَلُوْا
عَلَیْهِ
فَعَرَفَهُمْ
وَهُمْ
لَهٗ
مُنْكِرُوْنَ
۟
{بەسەرهاتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لەگەڵ براكانی}
[ وَجَاءَ إِخْوَةُ يُوسُفَ ] براكانی یوسف له زه‌وی كه‌نعان له شامه‌وه هاتن بۆ میصر بۆ ئه‌وه‌ی كه خواردن به‌رنه‌وه چونكه گرانى و نه‌بوونى بوو، وه یوسف ساڵى بارى وشترێكى به خه‌ڵكى شوێنانى تر ده‌دا به‌نرخى ئاسایى خۆى پێش گرانییه‌كه [ فَدَخَلُوا عَلَيْهِ فَعَرَفَهُمْ ] هاتنه ژوره‌وه بۆ لای یوسف - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئه‌وانی ناسییه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێ به‌جێی هێشتن ئه‌وان هه‌ر گه‌وره بوون [ وَهُمْ لَهُ مُنْكِرُونَ (٥٨) ] به‌ڵام ئه‌وان یوسفیان - صلی الله علیه وسلم - نه‌ناسی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك خستیانه ناو بیره‌كه‌وه ئه‌و بچووك بوو ئێستا گه‌وره بووه، وه نایانزانى چى به‌سه‌رهاتووه‌و گومانیان نابرد گه‌یشتبێته ئه‌م پله‌یه.