ذٰلِكَ
لِیَعْلَمَ
اَنِّیْ
لَمْ
اَخُنْهُ
بِالْغَیْبِ
وَاَنَّ
اللّٰهَ
لَا
یَهْدِیْ
كَیْدَ
الْخَآىِٕنِیْنَ
۟
[ ذَلِكَ لِيَعْلَمَ أَنِّي لَمْ أَخُنْهُ بِالْغَيْبِ ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی، یان ئافره‌ته‌كه وتى (ته‌واوتر ئه‌وه‌یه ئه‌مانه قسه‌ى ئافره‌ته‌كه‌یه چونكه هێشتا یوسف - صلی الله علیه وسلم - له به‌ندینخانه نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه): تا عه‌زیزی میصر بزانێ كه من خیانه‌تم لێ نه‌كردووه به زینا كردن كاتێك كه خۆی له ماڵ نه‌بووه به‌ڵكو ته‌نها ویستێك بوو [ وَأَنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي كَيْدَ الْخَائِنِينَ (٥٢) ] وه خوای گه‌وره‌ش هیدایه‌تی نه‌خشه‌و پیلانی ناپاكان و خائینان نادات.