undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
3
{بەسەرهاتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لەگەڵ براكانی} [ وَجَاءَ إِخْوَةُ يُوسُفَ ] براكانی یوسف له‌ زه‌وی كه‌نعان له‌ شامه‌وه‌ هاتن بۆ میصر بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خواردن به‌رنه‌وه‌ چونكه‌ گرانى و نه‌بوونى بوو، وه‌ یوسف ساڵى بارى وشترێكى به‌ خه‌ڵكى شوێنانى تر ده‌دا به‌نرخى ئاسایى خۆى پێش گرانییه‌كه‌ [ فَدَخَلُوا عَلَيْهِ فَعَرَفَهُمْ ] هاتنه‌ ژوره‌وه‌ بۆ لای یوسف - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م ئه‌وانی ناسییه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێ به‌جێی هێشتن ئه‌وان هه‌ر گه‌وره‌ بوون [ وَهُمْ لَهُ مُنْكِرُونَ (٥٨) ] به‌ڵام ئه‌وان یوسفیان - صلی الله علیه وسلم - نه‌ناسی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك خستیانه‌ ناو بیره‌كه‌وه‌ ئه‌و بچووك بوو ئێستا گه‌وره‌ بووه‌، وه‌ نایانزانى چى به‌سه‌رهاتووه‌و گومانیان نابرد گه‌یشتبێته‌ ئه‌م پله‌یه‌.

Kuran.com deneyiminizi en üst düzeye çıkarın!
Turunuza şimdi başlayın:

0%