undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ مُتَّكِئِينَ عَلَى فُرُشٍ بَطَائِنُهَا مِنْ إِسْتَبْرَقٍ ] ئه‌مانه ڕاكشاون یان پاڵیان داوه‌ته‌وه یان چوارمشقی دانیشتوونه له‌سه‌ر راخه‌رێك كه به‌شی ژێره‌وه‌ی له ئاوریشم و حه‌ریری ئه‌ستووره كه نه‌خشكراوه‌و رازێنراوه‌ته‌وه به ئاڵتوون، (ئه‌گه‌ر ژێر‌و ناوه‌وه‌ی وابێ ئه‌بێ ڕووكه‌شی ده‌ره‌وه‌ی چۆن بێ! مه‌گه‌ر خوای گه‌وره خۆی بزانێ!) [ وَجَنَى الْجَنَّتَيْنِ دَانٍ (٥٤) ] وه به‌رهه‌مى ئه‌و باخانه‌ش زۆر نزیكه‌و لق و چڵه‌كانى خۆیان به‌سه‌ریاندا ئه‌سووڕێنه‌وه‌و نزم ئه‌بنه‌وه بۆیان و هه‌ركاتێك ویستیان لێبێت لێى ئه‌كه‌نه‌وه.