undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ فِيهِ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ مَقَامُ إِبْرَاهِيمَ ] كۆمه‌ڵێ نیشانه‌ی ڕوون و ئاشكرا‌و دروشمه‌كانی خوا له‌وێ هه‌یه وه‌كو صه‌فاو مه‌روه وه شوێنی راوه‌ستانى ئیبراهیمیشى لێیه كه دیواره‌كه‌ی كه‌عبه‌ى دروست كرد چووه سه‌ر ئه‌و به‌ردانه [ وَمَنْ دَخَلَهُ كَانَ آمِنًا ] وه هه‌ر كه‌سێ بچێته ناو كه‌عبه‌ی پیرۆز ئه‌وه ترسی نابێ وه ئه‌مین ئه‌بێ [ وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا ] حه‌قی خوای گه‌وره‌یه به‌سه‌ر به‌نده‌كانی كه له ته‌مندا جارێك حه‌جی ماڵی خوای گه‌وره بكه‌ن هه‌ر كه‌سێ توانای هه‌بێ توانای لاشه‌و جه‌سته و پاره، وه ڕێگا ئه‌من و ئاسایش بێ [ وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ (٩٧) ] وه هه‌ر كه‌سێك كه كوفر بكات واته: حه‌ج نه‌كات و باوه‌ڕی به حه‌ج نه‌بێ ئه‌وا خوای گه‌وره بێپێویسته‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌و پێویستی به هیچ كه‌س نیه له جیهان، به‌م ئایه‌ته حه‌ج فه‌رز بوو.