ق‌م فانذر ٢
قُمْ فَأَنذِرْ ٢
undefined
undefined
undefined
[ قُمْ فَأَنْذِرْ (٢) ] هه‌سته ئاگاداری خه‌ڵكى بكه‌وه، له صه‌حیحی بوخاریدا هاتووه جابر (خوای لێ ڕازی بێ) ئه‌یفه‌رموو: یه‌كه‌م ئایه‌ت له قورئان دابه‌زی (يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ) بوو، به‌ڵام جمهور ئه‌فه‌رموون: نه‌خێر یه‌كه‌م ئایه‌ت كه دابه‌زیوه [ اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ ] (الْعَلَق: ١) بووه، وه جه‌مع له نێوان ئه‌م دوو ئایه‌ته ئه‌وه‌یه كه له صه‌حیحی موسلیمدا هاتووه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - باسی پچڕانی وه‌حی ئه‌كات له دوای ئه‌وه‌ی كه له ئه‌شكه‌وتی (حیرا‌ء) (اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ) ى بۆ دابه‌زیوه‌و بوو به پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ماوه‌یه‌ك دوای ئه‌وه وه‌حی پچڕا، ئه‌فه‌رمووێ: ڕۆیشتم به ڕێگادا گوێم له ده‌نگێك بوو له ئاسمانه‌وه سه‌رم به‌رز كرده‌وه كاتێك ئه‌بینم ئه‌و فریشته‌یه‌ی كه له ئه‌شكه‌وتی (حیرا‌ء) هات بۆ لام له‌سه‌ر كورسیه‌ك دانیشتووه له نێوان زه‌وى و ئاسماندا منیش لێی ترسام و خۆم نزم كرده‌وه بۆ زه‌ویه‌كه پاشان هاتمه‌وه بۆ ماڵه‌وه وتم: دامپۆشن دامپۆشن منیان داپۆشی، وه خوای گه‌وره (يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ) دابه‌زاند، وه له ڕیوایه‌تی تریشدا هاتووه كه پرسیار له جابر كرا به‌هه‌مان شێوه فه‌رمووی: هیچ شتێكت بۆ ناگێڕمه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌ی له پێغه‌مبه‌ری خوام - صلی الله علیه وسلم - بیستووه كه فه‌رموویه‌تى: له (حیرا‌ء) تێپه‌ڕیم كاتێك كه دابه‌زیم با‌نگم لێكرا ته‌ماشای لای ڕاستم كرد هیچم نه‌بینی، ته‌ماشای لای چه‌پم كرد هیچم نه‌بینی، ته‌ماشای پێشم كرد هیچم نه‌بینی، ته‌ماشای پاشم كرد هیچم نه‌بینی، سه‌رم به‌رز كرده‌وه شتێكم بینی، واته: جبریلم بینی هاتمه‌وه بۆ لای خه‌دیجه‌و فه‌رمووم دامپۆشن وه ئاوێكی سارد بكه‌نه سه‌رمدا، دایانپۆشیم و ئاویان كرده سه‌رمداو خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند (يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ (١)) واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆت پێچاوه‌ته‌وه‌و خۆت داپۆشیوه (قُمْ فَأَنْذِرْ (٢)) هه‌سته ئاگاداری خه‌ڵكی مه‌ككه بكه‌وه‌و بیانترسێنه له سزای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر موسڵمان نه‌بن.