اِذَا
جَآءَكَ
الْمُنٰفِقُوْنَ
قَالُوْا
نَشْهَدُ
اِنَّكَ
لَرَسُوْلُ
اللّٰهِ ۘ
وَاللّٰهُ
یَعْلَمُ
اِنَّكَ
لَرَسُوْلُهٗ ؕ
وَاللّٰهُ
یَشْهَدُ
اِنَّ
الْمُنٰفِقِیْنَ
لَكٰذِبُوْنَ
۟ۚ
سوورەتی (مونافیقون) (واتە: دووڕووەكان)
پێناسەیەكى سورەتەكە:
١- سورەتى (مونافیقون) سورەتێكى مەدەنى یە.
٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (مونافیقون) (١١) ئایەتە.
٣- سورەتى (مونافیقون) زنجیرەى شەست و سێیەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا.
٤- سورەتى (مونافیقون) لە دواى سورەتى (حەجج) دابەزیوە.
تەوەرەكانى ئەم سورەتە:
تەوەرەى سەرەكى لەم سورەتە پیرۆزەدا بریتییە لە باسكردنى خراپەو خراپەكارى مونافیق دووڕووەكان، وە باسی رەوشتە خراپەكانیان دەكات لەسەروو هەموشیانەوە درۆكردن و پێچەوانە كردنى ئەوەى كەوا بە قسە دەرى دەبڕن، چونكە بە زمانیان شتێك دەڵێن كە پێچەوانەیە لەگەڵ ئەوەى كە لە دڵیاندایە، بۆیە ئەم سورەتە پیرۆزە پەردەى هەڵماڵی لەسەریان و رووى راستەقینەیانى بۆ بڕواداران دەرخست.
وە هەروەها لە كۆتایی سورەتەكەدا خواى گەورە وریایی دەداتە باوەڕداران بەوەى كەوا ماڵ و منداڵیان سەرقاڵیان نەكەن لە زیكرو یادى خواى گەورەو كەمتەرخەمى كردن تێیدا، وە ماڵ و سامانیان ببەخشن بۆ ئەوەى دوارۆژوو بەهەشتى نەبڕاوەى پێ بەدەست بهێنن.
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
هەندێك لە سیفاتى مونافیقان
[ إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ اللَّهِ ] ئەى محمد صلى الله علیه وسلم كاتێك كە مونافیقان دێن بۆ لات و ئامادەی مەجلیست ئەبن ئەڵێن: ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئێمە شایەتی ئەدەین كە تۆ پێغەمبەری خوایت صلى الله علیه وسلم [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُ ] وە خوای گەورە ئەزانێ كە تۆ بەڕاستی پێغەمبەرو صلى الله علیه وسلم نێردراوی خوای گەورەی [ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ (١) ] وە خوای گەورە بەدڵنیایی شایەتی ئەدات كە مونافیقان لەم قسە كردنەیان درۆ ئەكەن كە ئەڵێن: ئێمە لە دڵەوە شایەتی ئەدەین كە تۆ پێغەمبەری خوای گەورەی صلى الله علیه وسلم .