قُلْ
اَرَءَیْتُمْ
اِنْ
كَانَ
مِنْ
عِنْدِ
اللّٰهِ
وَكَفَرْتُمْ
بِهٖ
وَشَهِدَ
شَاهِدٌ
مِّنْ
بَنِیْۤ
اِسْرَآءِیْلَ
عَلٰی
مِثْلِهٖ
فَاٰمَنَ
وَاسْتَكْبَرْتُمْ ؕ
اِنَّ
اللّٰهَ
لَا
یَهْدِی
الْقَوْمَ
الظّٰلِمِیْنَ
۟۠
[ قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ كَانَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَكَفَرْتُمْ بِهِ وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ عَلَى مِثْلِهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ هه‌واڵم پێ بده‌ن كه ئه‌م قورئانه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بێت، كه له راستیدا وایه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه، وه ئێوه كوفری پێ ئه‌كه‌ن و باوه‌ڕی پێ ناهێنن، گومان ده‌به‌ن خوای گه‌وره چیتان لێبكات و چۆن سزاتان بدات، وه كه‌سێكیش له به‌نی ئیسرائیل شایه‌تیدا له‌سه‌ر راستێتی ئه‌و كتابه كه قورئانه‌و هاوشێوه‌ی ته‌وراته له یه‌كخواپه‌رستیدا [ فَآمَنَ ] (عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام) بوو كه ئیمانی هێناو شایه‌تیدا له‌سه‌ر راستێتی قورئانی پیرۆز، وه ئه‌م ئایه‌ته‌یش له‌سه‌ر ئه‌و دابه‌زی، له (سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاصه‌وه) ده‌فه‌رمێت: گوێم لێنه‌بووه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به هیچ كه‌سێك بفه‌رمێت به‌هه‌شتییه‌و زیندوویش بێت و به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات جگه له (عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام) [ وَاسْتَكْبَرْتُمْ ] به‌ڵام ئێوه‌ی كافر خۆتان به‌گه‌وره‌زانی و ئیمانتان نه‌هێنا [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (١٠) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانێك نادات كه ستهمكارو موشریكن.