اَلَّذِیْنَ
یَحْمِلُوْنَ
الْعَرْشَ
وَمَنْ
حَوْلَهٗ
یُسَبِّحُوْنَ
بِحَمْدِ
رَبِّهِمْ
وَیُؤْمِنُوْنَ
بِهٖ
وَیَسْتَغْفِرُوْنَ
لِلَّذِیْنَ
اٰمَنُوْا ۚ
رَبَّنَا
وَسِعْتَ
كُلَّ
شَیْءٍ
رَّحْمَةً
وَّعِلْمًا
فَاغْفِرْ
لِلَّذِیْنَ
تَابُوْا
وَاتَّبَعُوْا
سَبِیْلَكَ
وَقِهِمْ
عَذَابَ
الْجَحِیْمِ
۟
{هه‌ڵگرانى عه‌رشى خواى گه‌وره داواى لێخۆشبوو‌ن بۆ باوه‌ڕداران ده‌كه‌ن}
[ الَّذِينَ يَحْمِلُونَ الْعَرْشَ وَمَنْ حَوْلَهُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيُؤْمِنُونَ بِهِ ] ئه‌و فریشتانه‌ی كه عه‌رشی پیرۆزی خوای گه‌وره‌یان هه‌ڵگرتووه وه ئه‌و فریشتانهیشی كه له ده‌وروبه‌ری عه‌رشی خوای گه‌وره‌ن خوای گه‌وره به پاك ڕائه‌گرن له هه‌موو كه‌موكوڕیه‌ك، وه ته‌سبیحات و حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن وه باوه‌ڕ به خوای گه‌وره دێنن و ملكه‌چین [ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ آمَنُوا ] وه داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ باوه‌ڕداران ئه‌كه‌ن [ رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَحْمَةً وَعِلْمًا ] ئه‌لێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕه‌حمه‌ت و زانیاری تۆ زۆر فراوانه‌و هه‌موو شتێكی گرتۆته‌وه [ فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌و كه‌سانه خۆشبه كه ته‌وبه‌یان كردووه‌و ڕێگای تۆیان گرتۆته‌به‌ر [ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ (٧) ] وه بیانپارێزه له سزای ئاگری دۆزه‌خ.