كَذَّبَتْ
قَبْلَهُمْ
قَوْمُ
نُوْحٍ
وَّالْاَحْزَابُ
مِنْ
بَعْدِهِمْ ۪
وَهَمَّتْ
كُلُّ
اُمَّةٍ
بِرَسُوْلِهِمْ
لِیَاْخُذُوْهُ
وَجٰدَلُوْا
بِالْبَاطِلِ
لِیُدْحِضُوْا
بِهِ
الْحَقَّ
فَاَخَذْتُهُمْ ۫
فَكَیْفَ
كَانَ
عِقَابِ
۟
[ كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ وَالْأَحْزَابُ مِنْ بَعْدِهِمْ ] پێش ئه‌مانیش قه‌ومی نوح پێغه‌مبه‌ر نوحیان - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆ زانی وه حیزبه‌كانی تریش ئه‌وانه‌ی كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ران پێغه‌مبه‌رانیان به درۆزانی و باوه‌ڕیان پێ نه‌كردن [ وَهَمَّتْ كُلُّ أُمَّةٍ بِرَسُولِهِمْ لِيَأْخُذُوهُ ] وه هه‌موو ئوممه‌تێك ویستیان پێغه‌مبه‌رانیان بگرن یان سزایان بده‌ن یان بكوژن [ وَجَادَلُوا بِالْبَاطِلِ لِيُدْحِضُوا بِهِ الْحَقَّ ] وه به باتڵ و پووچه‌ڵ ده‌مه‌قالێ و موناقه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رانیان كرد تا به گومانی خۆیان به‌و باتڵه حه‌قی پێ لابه‌رن و له‌ناوبه‌رن و به‌تاڵ بكه‌نه‌وه [ فَأَخَذْتُهُمْ ] به‌ڵام من ئه‌و بێ باوهڕانهم برده‌وه‌و له‌ناوم بردن [ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ (٥) ] ده‌ی بزانه سزای من چۆن بووه‌و چۆن له‌ناوم بردن، واته: سزام زۆر سه‌خت و به ئێش و ئازاره.