وَسِیْقَ
الَّذِیْنَ
اتَّقَوْا
رَبَّهُمْ
اِلَی
الْجَنَّةِ
زُمَرًا ؕ
حَتّٰۤی
اِذَا
جَآءُوْهَا
وَفُتِحَتْ
اَبْوَابُهَا
وَقَالَ
لَهُمْ
خَزَنَتُهَا
سَلٰمٌ
عَلَیْكُمْ
طِبْتُمْ
فَادْخُلُوْهَا
خٰلِدِیْنَ
۟
{موتته‌قى و خۆپارێزان پۆل پۆل به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌كرێن}
[ وَسِيقَ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ إِلَى الْجَنَّةِ زُمَرًا ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه له دونیادا ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردبوو پۆل پۆل به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێ ئه‌خرێن [ حَتَّى إِذَا جَاءُوهَا ] تا له پردى (سیڕات) ده‌په‌ڕنه‌وه‌و ئه‌گه‌نه لای به‌هه‌شت [ وَفُتِحَتْ أَبْوَابُهَا ] وه هه‌ر هه‌شت ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ئه‌كرێته‌وه بۆ پێشوازی كردنیان، كه فراوانى و گه‌وره‌یی نێوان هه‌ردوو لاى ده‌رگایه‌كى ماوه‌ى چل ساڵه، وه فراوانه به ئه‌ندازه‌ى نێوانى شارى (مه‌ككه)و شارى (بوصرا) له شام، وه پێغه‌مبه‌رى خوا -صلی الله علیه وسلم - یه‌كه‌م كه‌سه له ده‌گاى به‌هه‌شت ده‌دات و بۆى ده‌كرێته‌وه‌و یه‌كه‌م كه‌سه كه ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه، وه (ئه‌بو به‌كرى صدیق) له هه‌ر هه‌شت ده‌رگاكه‌ى به‌هه‌شته‌وه بانگ ده‌كرێت و پێشوازى لێ ده‌كرێت [ وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ] وه ده‌رگاوانه‌كانی به‌هه‌شت پێیان ئه‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت، یاخود ئێوه سه‌لامه‌تن له هه‌موو ناخۆشی و سزایه‌ك [ طِبْتُمْ ] له دونیادا ئێوه كه‌سانی چاك بوونه‌و وته‌و كرده‌وه‌و هه‌ولأ و كۆششتان چاك و پاك بووه‌و خۆتان پاراستووه له شه‌ریك دانان بۆ خوا، ئێستایش پاداشتى باش و پاك و چاك ده‌درێنه‌وه [ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ (٧٣) ] ده‌ی فه‌رموو بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه به نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا بمێننه‌وه، پێغه‌مبه‌رى خوا -صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (یه‌كه‌م كۆمه‌ڵ كه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه شێوه‌یان وه‌كو مانگى چوارده جوانه، ئه‌وانه‌ى دواى ئه‌مان وه‌كو پرشنگدارترین ئه‌ستێره‌ى گه‌شاوه‌ى ئاسمانن، تف و به‌ڵغه‌میان نیه و میزو پیسى ناكه‌ن و عاره‌قیان میسكه‌و، شانه‌و قاپیان زێڕو زیوه‌و خێزانیان حۆرییه له جوانیدا مۆخى قاچیان دیاره‌و رق و كینه له نێوانیاندا نیه‌و باڵایان به‌رزه وه‌كو ئاده‌م شه‌ست گه‌زه).