ولسليمان الريح غدوها شهر ورواحها شهر واسلنا له عين القطر ومن الجن من يعمل بين يديه باذن ربه ومن يزغ منهم عن امرنا نذقه من عذاب السعير ١٢
وَلِسُلَيْمَـٰنَ ٱلرِّيحَ غُدُوُّهَا شَهْرٌۭ وَرَوَاحُهَا شَهْرٌۭ ۖ وَأَسَلْنَا لَهُۥ عَيْنَ ٱلْقِطْرِ ۖ وَمِنَ ٱلْجِنِّ مَن يَعْمَلُ بَيْنَ يَدَيْهِ بِإِذْنِ رَبِّهِۦ ۖ وَمَن يَزِغْ مِنْهُمْ عَنْ أَمْرِنَا نُذِقْهُ مِنْ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ ١٢
وَلِسُلَیْمٰنَ
الرِّیْحَ
غُدُوُّهَا
شَهْرٌ
وَّرَوَاحُهَا
شَهْرٌ ۚ
وَاَسَلْنَا
لَهٗ
عَیْنَ
الْقِطْرِ ؕ
وَمِنَ
الْجِنِّ
مَنْ
یَّعْمَلُ
بَیْنَ
یَدَیْهِ
بِاِذْنِ
رَبِّهٖ ؕ
وَمَنْ
یَّزِغْ
مِنْهُمْ
عَنْ
اَمْرِنَا
نُذِقْهُ
مِنْ
عَذَابِ
السَّعِیْرِ
۟
3
{هەندێك لە فەزڵ و بەخششەكانی خوای گەورە بۆ سولەیمان پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم –} [ وَلِسُلَيْمَانَ الرِّيحَ ] وه‌ سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - كه‌ كوڕى داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بوو خوای گه‌وره‌ بای بۆ ژێربار كردبوو له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا بوو [ غُدُوُّهَا شَهْرٌ وَرَوَاحُهَا شَهْرٌ ] به‌ به‌یانیان ماوه‌ی مانگێك ڕێى ده‌بڕى و ئه‌ڕۆی، وه‌ به‌ ئێوارانیش ماوه‌ی مانگێك ڕێى ده‌بڕى و ئه‌ڕۆی، واته‌ له‌ رۆژێكدا ماوه‌ى دوو مانگ ڕێى ده‌بڕى و به‌ وڵاتاندا ده‌گه‌ڕا و بایه‌كه‌ هه‌ڵیده‌گرت و ده‌یبرد [ وَأَسَلْنَا لَهُ عَيْنَ الْقِطْرِ ] وه‌ مسیشمان بۆی نه‌رم كردبوو چۆن ئاسنمان بۆ داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - نه‌رم كردبوو [ وَمِنَ الْجِنِّ مَنْ يَعْمَلُ بَيْنَ يَدَيْهِ بِإِذْنِ رَبِّهِ ] وه‌ جنیه‌كانیشمان ژێربار كردبوو خستبوومانه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتیه‌وه‌ كه‌ ئیشیان بۆی ئه‌كرد به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ [ وَمَنْ يَزِغْ مِنْهُمْ عَنْ أَمْرِنَا ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌و جنیانه‌ بێ ئه‌مری سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بكات [ نُذِقْهُ مِنْ عَذَابِ السَّعِيرِ (١٢) ] ئه‌وه‌ له‌ دونیادا سزای ئه‌ده‌ین وه‌ له‌ قیامه‌تیشدا ئه‌یخه‌ینه‌ ناو ئاگرێكی سووتێنه‌ره‌وه‌.