فَوَیْلٌ
لِّلَّذِیْنَ
یَكْتُبُوْنَ
الْكِتٰبَ
بِاَیْدِیْهِمْ ۗ
ثُمَّ
یَقُوْلُوْنَ
هٰذَا
مِنْ
عِنْدِ
اللّٰهِ
لِیَشْتَرُوْا
بِهٖ
ثَمَنًا
قَلِیْلًا ؕ
فَوَیْلٌ
لَّهُمْ
مِّمَّا
كَتَبَتْ
اَیْدِیْهِمْ
وَوَیْلٌ
لَّهُمْ
مِّمَّا
یَكْسِبُوْنَ
۟
[ فَوَيْلٌ لِلَّذِينَ يَكْتُبُونَ الْكِتَابَ بِأَيْدِيهِمْ ] تیاچوون و له‌ناوچوون و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و سزای دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ده‌ستی خۆیان و به‌هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان ئه‌و كتابانه ئه‌نووسنه‌وه، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر زانایانی جوله‌كه دابه‌زیووه [ ثُمَّ يَقُولُونَ هَذَا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ] پاشان ئه‌یده‌نه پاڵ خوای گه‌وره‌و ئه‌ڵێن ئه‌مه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هاتووه‌و فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه [ لِيَشْتَرُوا بِهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ] بۆ ئه‌وه‌ی كه دونیایه‌كی كه‌می پێ بكڕن و پاره‌یه‌كی كه‌میان پێ ده‌ست بكه‌وێ [ فَوَيْلٌ لَهُمْ مِمَّا كَتَبَتْ أَيْدِيهِمْ ] تیابچن بۆ شتێك كه به‌ده‌ستی خۆیان نوسیویانه [ وَوَيْلٌ لَهُمْ مِمَّا يَكْسِبُونَ (٧٩) ] وه تیابچن بۆ ئه‌و پاره كه‌مه‌ی دونیا كه له‌به‌رامبه‌ر گۆڕینی كه‌لامی خوای گه‌وره ده‌ستی ئه‌خه‌ن.