وَاِذِ
اسْتَسْقٰی
مُوْسٰی
لِقَوْمِهٖ
فَقُلْنَا
اضْرِبْ
بِّعَصَاكَ
الْحَجَرَ ؕ
فَانْفَجَرَتْ
مِنْهُ
اثْنَتَا
عَشْرَةَ
عَیْنًا ؕ
قَدْ
عَلِمَ
كُلُّ
اُنَاسٍ
مَّشْرَبَهُمْ ؕ
كُلُوْا
وَاشْرَبُوْا
مِنْ
رِّزْقِ
اللّٰهِ
وَلَا
تَعْثَوْا
فِی
الْاَرْضِ
مُفْسِدِیْنَ
۟
[ وَإِذِ اسْتَسْقَى مُوسَى لِقَوْمِهِ ] كاتێك كه ئاو نه‌بوو باران نه‌بوو موسی صلی الله علیه وسلم داوای باران بارینی له خوای گه‌وره كرد بۆ قه‌ومه‌كه‌ی [ فَقُلْنَا اضْرِبْ بِعَصَاكَ الْحَجَرَ ] وتمان: ئه‌و گۆچانه‌ی كه به‌ده‌سته‌وه‌یه بیكێشه به‌و به‌رده‌دا [ فَانْفَجَرَتْ مِنْهُ اثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًا ] كه له به‌رده‌كه‌ی دا وه‌كو موعجیزه‌یه‌ك دوانزه كانی لێ هه‌ڵقوڵا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان دوانزه هۆز بوون [ قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍ مَشْرَبَهُمْ ] وه هه‌ر یه‌كێك له‌و هۆزانه شوێنی ئاو خواردنی خۆیان زانی [ كُلُوا وَاشْرَبُوا مِنْ رِزْقِ اللَّهِ ] بخۆن و بخۆنه‌وه له‌و ڕزقه‌ی خوای گه‌وره پێی به‌خشیوون: له گه‌زۆو باڵندهكهو له‌و ئاوه‌ی كه هه‌ڵقوڵاوه [ وَلَا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ (٦٠) ] به‌ڵام له‌سه‌ر زه‌ویدا ئاشووب و فه‌ساد مه‌نێنه‌وه‌و ئاشووب مه‌گێڕن.