الَّذِیْنَ
یُؤْمِنُوْنَ
بِالْغَیْبِ
وَیُقِیْمُوْنَ
الصَّلٰوةَ
وَمِمَّا
رَزَقْنٰهُمْ
یُنْفِقُوْنَ
۟ۙ
{هەندێك لە سیفاتی مرۆڤی خۆپارێزو موتتەقی}
[ الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ ] یه‌كێك له سیفاتی موتته‌قی ئه‌وه‌یه كه ئیمان به غه‌یب ئه‌هێنن ئه‌و شتانه‌ی كه شاراوه‌یه‌و نادیاره‌و خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌واڵیان پێ داوه باوه‌ڕیان به هه‌مووی هه‌یه [ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ ] وه نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن به ڕوكن و مه‌رج و واجب و خشوع و سوننه‌ت و شێوازه‌كانی و له‌كاتی خۆیدا [ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ (٣) ] وه له‌و ماڵهیشی كه پێمان به‌خشیون نه‌فه‌قه‌ی منداڵ و خێزانیان ده‌كه‌ن و زه‌كاتی ماڵه‌كه‌یان ئه‌ده‌ن.