وَاتَّقُوْا
یَوْمًا
تُرْجَعُوْنَ
فِیْهِ
اِلَی
اللّٰهِ ۫ۗ
ثُمَّ
تُوَفّٰی
كُلُّ
نَفْسٍ
مَّا
كَسَبَتْ
وَهُمْ
لَا
یُظْلَمُوْنَ
۟۠
[ وَاتَّقُوا يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللَّهِ ] وه ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و له خوای گه‌وره بترسێن له ڕۆژێك كه ڕۆژی قیامه‌ته كه تیایدا ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره [ ثُمَّ تُوَفَّى كُلُّ نَفْسٍ مَا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (٢٨١) ] پاشان هه‌موو كه‌سێك كه چی كردبێ ئه‌جرو پاداشتی خۆی وه‌رئه‌گرێت وه هیچ كه‌سێك زوڵم و سته‌می لێ ناكرێ، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌مه دوا ئایه‌ته له قورئانی پیرۆزدا كه دابه‌زی بێت، وه ئه‌فه‌رمووێ: سی و یه‌ك ڕۆژ دوای ئه‌م ئایه‌ته پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم وه‌فاتی كرد، وه هه‌یشه له زانایان ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م ئایه‌ته‌ی سووره‌تی (مائیده) دوا ئایه‌ته كه هاتبێته خواره‌وه [ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ ] (الْمَائِدَةِ: ٣).