یٰۤاَیُّهَا
الَّذِیْنَ
اٰمَنُوْا
كُتِبَ
عَلَیْكُمُ
الْقِصَاصُ
فِی
الْقَتْلٰی ؕ
اَلْحُرُّ
بِالْحُرِّ
وَالْعَبْدُ
بِالْعَبْدِ
وَالْاُ
بِالْاُ ؕ
فَمَنْ
عُفِیَ
لَهٗ
مِنْ
اَخِیْهِ
شَیْءٌ
فَاتِّبَاعٌ
بِالْمَعْرُوْفِ
وَاَدَآءٌ
اِلَیْهِ
بِاِحْسَانٍ ؕ
ذٰلِكَ
تَخْفِیْفٌ
مِّنْ
رَّبِّكُمْ
وَرَحْمَةٌ ؕ
فَمَنِ
اعْتَدٰی
بَعْدَ
ذٰلِكَ
فَلَهٗ
عَذَابٌ
اَلِیْمٌ
۟
{تۆڵەسەندنەوە لە كوشتندا}
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى ] ئه‌ی باوه‌ڕداران خوای گه‌وره تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له كوشتندا له‌سه‌رتان پێویست كردووه، كه‌سێك به‌ناحه‌ق كه‌سێك ئه‌كوژێ ئه‌بێ بكوژرێته‌وه [ الْحُرُّ بِالْحُرِّ ] ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئازاده ئازادی كوشتبوو ئازاده‌كه ئه‌كوژرێته‌وه [ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ ] كۆیله به كۆیله [ وَالْأُنْثَى بِالْأُنْثَى ] وه ئافره‌ت به ئافره‌ت، وه پیاویش ئافره‌ت بكوژێت ئه‌كوژرێته‌وه، چونكه مه‌نسوخه به[ النَّفْسُ بِالنَّفْسِ ] [ فَمَنْ عُفِيَ لَهُ مِنْ أَخِيهِ شَيْءٌ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك له بكوژه‌كه خۆش‌بوو (كه به براكه‌ی ناوی بردووه ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به تاوانی گه‌وره مرۆڤـ كافر نابێت، موسڵمانێكی كوشتووه‌و خوای گه‌وره بكوژه‌كه به برای كه‌سوكاری كوژراوه‌كه ناوده‌بات) [ فَاتِّبَاعٌ بِالْمَعْرُوفِ ] ئه‌وه كه داوای حه‌قه‌كه‌ی كرد با به‌چاكه داوا بكات واته: ئه‌گه‌ر هاتوو دییه‌كه‌و خوێنه‌كه‌تان سه‌ند مۆڵه‌تی بده‌ن [ وَأَدَاءٌ إِلَيْهِ بِإِحْسَانٍ ] بكوژه‌كه‌یش با به‌جوانی پاره‌كه بدات و موماته‌ڵه‌و فێڵ نه‌كات و دوای نه‌خات [ ذَلِكَ تَخْفِيفٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَرَحْمَةٌ ] سه‌ندنی خوێنه‌كه‌و نه‌كوشتنه‌وه‌ی بكوژه‌كه ئاسانكاریه‌كه له په‌روه‌ردگاره‌وه‌و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یه بۆ ئێوه [ فَمَنِ اعْتَدَى بَعْدَ ذَلِكَ ] له دوای ئه‌مه هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی بكات واته: ئه‌گه‌ر به پیاوكوژه‌كه‌ت وت لێت خۆشبووم به‌ڵام دوایی بڕۆی بیكوژیته‌وه ئه‌وه ده‌ستدرێژییه، یان پاره‌كه‌ت وه‌رگرت پاشان بیكوژیته‌وه ئه‌وه ده‌ستدرێژییه [ فَلَهُ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١٧٨) ] ئه‌و كه‌سانه سزای به ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه.