وَقَالُوْۤا
اِنْ
نَّتَّبِعِ
الْهُدٰی
مَعَكَ
نُتَخَطَّفْ
مِنْ
اَرْضِنَا ؕ
اَوَلَمْ
نُمَكِّنْ
لَّهُمْ
حَرَمًا
اٰمِنًا
یُّجْبٰۤی
اِلَیْهِ
ثَمَرٰتُ
كُلِّ
شَیْءٍ
رِّزْقًا
مِّنْ
لَّدُنَّا
وَلٰكِنَّ
اَكْثَرَهُمْ
لَا
یَعْلَمُوْنَ
۟
[ وَقَالُوا إِنْ نَتَّبِعِ الْهُدَى مَعَكَ نُتَخَطَّفْ مِنْ أَرْضِنَا ] وه كافرانى قوره‌یش ئه‌یانووت: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر بێتوو ئێمه شوێن ئه‌و هیدایه‌ت و دینه‌ی تۆ بكه‌وین ئه‌وه عه‌ره‌ب دێن و ئه‌ده‌ن به‌سه‌رماندا وه ئێمه‌ش شه‌ڕی هه‌موو عه‌ره‌بمان پێ ناكرێ، وه له زه‌وی خۆمان ده‌رمان ئه‌كه‌ن و شاربه‌ده‌رمان ده‌كه‌ن [ أَوَلَمْ نُمَكِّنْ لَهُمْ حَرَمًا آمِنًا ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئایا ئێمه حه‌ره‌مێكی ئامینمان پێ نه‌به‌خشیوون كه حه‌ره‌می كه‌عبه كه له‌وێیه‌و به‌هۆیه‌وه ئه‌وانیش ئه‌من و ئاسایش باڵی به‌سه‌ریاندا كێشاوه كه كافرن، ئه‌ى كه موسڵمان بن چۆن له ئه‌من و ئاسایش‌دا نابن، ئه‌مه بیانویه‌كى پوچه‌ڵ و درۆیه [ يُجْبَى إِلَيْهِ ثَمَرَاتُ كُلِّ شَيْءٍ ] وه له هه‌موو لایه‌كه‌وه‌و له شوێنه‌كانی تره‌وه به‌روبوومیان بۆ دێت [ رِزْقًا مِنْ لَدُنَّا ] كه ئه‌ویش ڕزقێكه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ئه‌وان [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٥٧) ] به‌ڵام زۆربه‌یان نه‌زانن و هه‌ست ناكه‌ن و ئه‌م شته نازانن.