۞ وحرمنا عليه المراضع من قبل فقالت هل ادلكم على اهل بيت يكفلونه لكم وهم له ناصحون ١٢
۞ وَحَرَّمْنَا عَلَيْهِ ٱلْمَرَاضِعَ مِن قَبْلُ فَقَالَتْ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَىٰٓ أَهْلِ بَيْتٍۢ يَكْفُلُونَهُۥ لَكُمْ وَهُمْ لَهُۥ نَـٰصِحُونَ ١٢
وَحَرَّمْنَا
عَلَیْهِ
الْمَرَاضِعَ
مِنْ
قَبْلُ
فَقَالَتْ
هَلْ
اَدُلُّكُمْ
عَلٰۤی
اَهْلِ
بَیْتٍ
یَّكْفُلُوْنَهٗ
لَكُمْ
وَهُمْ
لَهٗ
نٰصِحُوْنَ
۟
3
[ وَحَرَّمْنَا عَلَيْهِ الْمَرَاضِعَ مِنْ قَبْلُ ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌ موسایان هه‌ڵگرت چه‌ندێك ئافره‌ت كه‌ شیری هه‌بوو هێنایان بۆ ئه‌وه‌ى شیرى پێبدات خوای گه‌وره‌ قه‌ده‌غه‌ی كرد شیری هیچ كه‌سیان بخوات و مه‌مكی هیچ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی نه‌گرت تا شیره‌كه‌یان بخوات، پێش ئه‌وه‌ی كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای دایكی [ فَقَالَتْ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَى أَهْلِ بَيْتٍ يَكْفُلُونَهُ لَكُمْ وَهُمْ لَهُ نَاصِحُونَ (١٢) ] هێنایان بۆ بازاڕ تا ئافره‌تێكیان ده‌ست بكه‌وێت شیرى پێبدات، خوشكه‌كه‌ی بینى و وتی: ئایا ڕێنمایتان بكه‌م بۆ ماڵێك كه‌ ئه‌وان سه‌رپه‌رشتیاری بكه‌ن و شیری پێ بده‌ن، وه‌ ئه‌وان زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو ئامۆژگاریكار ده‌بن بۆی له‌ په‌روه‌رده‌كردنیدا (ئه‌میش نزیك بوو خۆى ئاشكرا بكات، وتیان چۆن ده‌زانیت واده‌بن؟ وتى: له‌به‌ر خاتر فیرعه‌ون، ئینجا وازیان لێهێنا).