اِنَّمَاۤ
اُمِرْتُ
اَنْ
اَعْبُدَ
رَبَّ
هٰذِهِ
الْبَلْدَةِ
الَّذِیْ
حَرَّمَهَا
وَلَهٗ
كُلُّ
شَیْءٍ ؗ
وَّاُمِرْتُ
اَنْ
اَكُوْنَ
مِنَ
الْمُسْلِمِیْنَ
۟ۙ
[ إِنَّمَا أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ رَبَّ هَذِهِ الْبَلْدَةِ الَّذِي حَرَّمَهَا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: من فه‌رمانم پێكراوه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه كه ته‌نها عیباده‌تی خوای ئه‌م شاره بكه‌م كه مه‌ككه‌یه كه خوای گه‌وره حه‌رامى كردووه له مه‌ككه خوێنی لێ بڕژێ و شه‌ڕی تیا بكرێ و زوڵمی لێ بكرێ و ڕاوی تیا بكرێ و داری ببڕێته‌وه‌و شتی دۆزراوه‌ی هه‌ڵگیرێ مه‌گه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى [ وَلَهُ كُلُّ شَيْءٍ ] وه هه‌موو شتێك هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه دروست كردن و موڵك و هه‌ڵسوڕاندنی بونه‌وه‌ر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوایه [ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْمُسْلِمِينَ (٩١) ] وه من فه‌رمانم پێكراوه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره منیش له موسڵمانان بم و ملكه‌چ بم بۆ خوای گه‌وره‌و خۆم ته‌سلیمی خوای گه‌وره بكه‌م.