اِنَّ
الَّذِیْنَ
لَا
یُؤْمِنُوْنَ
بِالْاٰخِرَةِ
زَیَّنَّا
لَهُمْ
اَعْمَالَهُمْ
فَهُمْ
یَعْمَهُوْنَ
۟ؕ
[ إِنَّ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ ] به دڵنیایى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان به ڕۆژی دوایی نیه كه كافرانن [ زَيَّنَّا لَهُمْ أَعْمَالَهُمْ ] كرده‌وه خراپه‌كانمان بۆ ڕازاندونه‌ته‌وه تا له گومڕاییدا رۆبچن له سزاى ئه‌وه‌ى كه باوه‌ڕیان به رۆژى دوایی نیه، یاخود كرده‌وه‌ی چاكمان بۆ ڕازاندونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی بده‌ن به‌ڵام ئه‌وان ئه‌نجامی ناده‌ن و قبووڵی ناكه‌ن [ فَهُمْ يَعْمَهُونَ (٤) ] وه ئه‌وان دوودڵ و سه‌رلێشێواون و هیدایه‌ت و ڕێگای ڕاست نادۆزنه‌وه.