فَرَجَعَ
مُوْسٰۤی
اِلٰی
قَوْمِهٖ
غَضْبَانَ
اَسِفًا ۚ۬
قَالَ
یٰقَوْمِ
اَلَمْ
یَعِدْكُمْ
رَبُّكُمْ
وَعْدًا
حَسَنًا ؕ۬
اَفَطَالَ
عَلَیْكُمُ
الْعَهْدُ
اَمْ
اَرَدْتُّمْ
اَنْ
یَّحِلَّ
عَلَیْكُمْ
غَضَبٌ
مِّنْ
رَّبِّكُمْ
فَاَخْلَفْتُمْ
مَّوْعِدِیْ
۟
[ فَرَجَعَ مُوسَى إِلَى قَوْمِهِ غَضْبَانَ أَسِفًا ] وه مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - گه‌ڕایه‌وه بۆ لای قه‌ومه‌كه‌ی زۆر تووڕه‌بوو وه خه‌فه‌تى خوارد كه قه‌ومه‌كه‌ى له دواى ئه‌م گوێلكیان په‌رست (أَسِفًا) واته: تووڕه‌بوونێكی زۆر سه‌خت و سه‌ختتر له غه‌زه‌ب [ قَالَ يَا قَوْمِ أَلَمْ يَعِدْكُمْ رَبُّكُمْ وَعْدًا حَسَنًا ] فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌م ئایا په‌روه‌ردگارتان به‌ڵێنێكی باشی پێنه‌داوون به‌ده‌ستخستنى چاكه‌ى دونیا‌و قیامه‌ت و به به‌هه‌شت كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر عیبادهت و گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره [ أَفَطَالَ عَلَيْكُمُ الْعَهْدُ ] ئایا ماوه‌و سه‌رده‌مه‌كه زۆری خایاند‌و له‌بیرتان كرد؟ [ أَمْ أَرَدْتُمْ أَنْ يَحِلَّ عَلَيْكُمْ غَضَبٌ مِنْ رَبِّكُمْ ] به‌ڵكو ئێوه به‌م كاره‌تان ویستتان سزا‌و تووڕه‌بوونی خوای گه‌وره دابه‌زێته سه‌رتان [ فَأَخْلَفْتُمْ مَوْعِدِي (٨٦) ] بۆیه ئێوه وه‌عده خیلافتان كرد‌و له به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆتان پاشگه‌ز بوونه‌وه كه به‌ڵێنی لێ وه‌رگرتبوون به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی خوا، یاخود به‌ڵێنه‌كه ئه‌وه بووه كه به‌دوای موسادا - صلی الله علیه وسلم - بێن بۆ كێوی (طور).