كَذٰلِكَ
اَرْسَلْنٰكَ
فِیْۤ
اُمَّةٍ
قَدْ
خَلَتْ
مِنْ
قَبْلِهَاۤ
اُمَمٌ
لِّتَتْلُوَاۡ
عَلَیْهِمُ
الَّذِیْۤ
اَوْحَیْنَاۤ
اِلَیْكَ
وَهُمْ
یَكْفُرُوْنَ
بِالرَّحْمٰنِ ؕ
قُلْ
هُوَ
رَبِّیْ
لَاۤ
اِلٰهَ
اِلَّا
هُوَ ۚ
عَلَیْهِ
تَوَكَّلْتُ
وَاِلَیْهِ
مَتَابِ
۟
[ كَذَلِكَ أَرْسَلْنَاكَ فِي أُمَّةٍ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهَا أُمَمٌ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌م شێوازه تۆمان ناردۆته ناو ئوممهتێكهوه كه له پێش ئه‌ماندا ئوممه‌تانی تر پێغه‌مبه‌ری تریان بۆ هاتووه [ لِتَتْلُوَ عَلَيْهِمُ الَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ ] بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قورئانه‌ی كه به وه‌حی بۆمان ناردوویت بۆیان بخوێنیته‌وه [ وَهُمْ يَكْفُرُونَ بِالرَّحْمَنِ ] كاتێك كه ئه‌وان كوفر ئه‌كه‌ن به (الرَّحْمَن) كه ناوی خوای گه‌وره‌یه‌و ئینكاری ئه‌و ناوه ئه‌كه‌ن و ده‌ڵێن نایناسین، وه‌كو له رێكه‌وتننامه‌ى حوده‌یبیه ره‌تیان كرده‌وه بنوسن (بسم الله الرحمن الرحیم)، وه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: خۆشه‌ویستترین ناو لاى خواى گه‌وره (عبدالله و عبدالرحمن) ه [ قُلْ هُوَ رَبِّي ] بڵێ: (الرَّحْمَن) په‌روه‌ردگاری منه [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ په‌رستراوێكی به‌حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ جگه له زاتی پیرۆزی الله [ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ] من ته‌نها پشتم به خوای گه‌وره به‌ستووه‌و كاره‌كانم هه‌موو به‌و سپاردووه [ وَإِلَيْهِ مَتَابِ (٣٠) ] وه ته‌وبه‌و گه‌ڕانه‌وه‌شم هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه.