قَالَ
اجْعَلْنِیْ
عَلٰی
خَزَآىِٕنِ
الْاَرْضِ ۚ
اِنِّیْ
حَفِیْظٌ
عَلِیْمٌ
۟
[ قَالَ اجْعَلْنِي عَلَى خَزَائِنِ الْأَرْضِ ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - وتی: بمكه به سه‌رپه‌رشتیاری خه‌زێنه‌كانی زه‌وی میصر له‌وه‌ی كه خواردن و سه‌روه‌ت و سامانی تیایه بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری بڵاو بكاته‌وه‌و زوڵم و سته‌م نه‌هێڵێ وه خه‌ڵكه‌كه بانگ بكات بۆ عیباده‌تی خوای گه‌وره، (یوسف - صلی الله علیه وسلم - پێغه‌مبه‌ر بووه‌و ئه‌م شته‌ى به وه‌حى كردووه، وه ئه‌مه شه‌ریعه‌تى ئێمه نیه‌و له شه‌ریعه‌تی ئێمه‌دا دروست نیه داواى ده‌سه‌ڵات و پۆست بكرێت و پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: ئه‌وه‌ى داواى بكات پێى نابه‌خشین) [ إِنِّي حَفِيظٌ عَلِيمٌ (٥٥) ] به‌دڵنیایى من زۆر پارێزه‌رم و هه‌مووی ئه‌پارێزم، وه زۆر زانام له‌م بواره‌دا .