وَقَالَ
الْمَلِكُ
ائْتُوْنِیْ
بِهٖ ۚ
فَلَمَّا
جَآءَهُ
الرَّسُوْلُ
قَالَ
ارْجِعْ
اِلٰی
رَبِّكَ
فَسْـَٔلْهُ
مَا
بَالُ
النِّسْوَةِ
الّٰتِیْ
قَطَّعْنَ
اَیْدِیَهُنَّ ؕ
اِنَّ
رَبِّیْ
بِكَیْدِهِنَّ
عَلِیْمٌ
۟
[ وَقَالَ الْمَلِكُ ائْتُونِي بِهِ ] كاتێك پاشا لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی بیست سه‌رسام بوو پێى و وتى: بڕۆن یوسفم - صلی الله علیه وسلم - بۆ بێنن [ فَلَمَّا جَاءَهُ الرَّسُولُ ] كاتێك نێردراوی پاشا هات بۆ لای یوسف - صلی الله علیه وسلم - [ قَالَ ارْجِعْ إِلَى رَبِّكَ فَاسْأَلْهُ مَا بَالُ النِّسْوَةِ اللَّاتِي قَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ ] یوسف - صلی الله علیه وسلم - نه‌هاته ده‌ره‌وه له به‌ندینخانه‌كه‌و فه‌رمووی: بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای پاشاكه‌ت پرسیاری لێ بكه ڕووداو و به‌سه‌رهاتی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ده‌ستی خۆیان بڕی چی بوو؟ (پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر من بوومایه ئه‌وه‌نده‌ى یوسف - صلی الله علیه وسلم - له به‌ندینخانه بمامایاته‌وه ئه‌وا وه‌ڵامى نێردراوه‌كه‌م ده‌دایه‌وه‌و ده‌هاتمه ده‌ره‌وه) [ إِنَّ رَبِّي بِكَيْدِهِنَّ عَلِيمٌ (٥٠) ] به دڵنیایى په‌روه‌ردگارم زۆر زانایه به‌نه‌خشه‌و فڕوفێڵ و پیلانی ئه‌وان.