مَا
تَعْبُدُوْنَ
مِنْ
دُوْنِهٖۤ
اِلَّاۤ
اَسْمَآءً
سَمَّیْتُمُوْهَاۤ
اَنْتُمْ
وَاٰبَآؤُكُمْ
مَّاۤ
اَنْزَلَ
اللّٰهُ
بِهَا
مِنْ
سُلْطٰنٍ ؕ
اِنِ
الْحُكْمُ
اِلَّا
لِلّٰهِ ؕ
اَمَرَ
اَلَّا
تَعْبُدُوْۤا
اِلَّاۤ
اِیَّاهُ ؕ
ذٰلِكَ
الدِّیْنُ
الْقَیِّمُ
وَلٰكِنَّ
اَكْثَرَ
النَّاسِ
لَا
یَعْلَمُوْنَ
۟
{بانگەواز كردنی دوو هاوەڵەكەی بەندینخانە بۆ یەكخواپەرستی}
[ مَا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِهِ إِلَّا أَسْمَاءً سَمَّيْتُمُوهَا أَنْتُمْ وَآبَاؤُكُمْ ] ئێوه هیچ شتێك ناپه‌رستن له غه‌یری خوای گه‌وره ته‌نها كۆمه‌ڵێك ناو نه‌بێت كه ئێوه خۆتان و باوك و باپیرانتان ناوتان ناوه [ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ بِهَا مِنْ سُلْطَانٍ ] خوای گه‌وره هیچ به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ناوانه‌و په‌رستنی ئه‌و شتانه نه‌ناردۆته خواره‌وه، (هه‌موو ئه‌و دار‌و به‌ردانه‌ى كه ده‌په‌رسترێن و خه‌ڵكى ده‌چنه سه‌ریان و هه‌ر یه‌كه‌یان ناوێكى هه‌یه هه‌مووى خه‌ڵكى خۆیان ناویان ناون و هیچ به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر نیه) [ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ] حوكم و بڕیاردان ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه [ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ ] خوای گه‌وره فه‌رمانی كردووه كه هیچ كه‌سێك نه‌په‌رستن ته‌نها خوای گه‌وره نه‌بێ به‌تاك و ته‌نهاو شه‌ریكی بۆ دانه‌نێن [ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ ] ئا ئه‌مه دینی ڕاست و دامه‌زراوه كه خواى گه‌وره به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر ناردۆته خواره‌وه‌و فه‌رمانى پێكردووه [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (٤٠) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شته نازانن.