[ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَاحْذَرُوا ] وه ئێوه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن- صلى الله عليه وسلم - وه ئاگادار بن له‌سه‌رپێچی كردنی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - [ فَإِنْ تَوَلَّيْتُمْ فَاعْلَمُوا أَنَّمَا عَلَى رَسُولِنَا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (٩٢) ] ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵكه‌ن له‌گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وه بزانن ته‌نها پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئێمه گه‌یاندنێكی ئاشكرای له‌سه‌ره، واته: هه‌ڕه‌شه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وه خوای گه‌وره سزاتان ئه‌دات.