undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
{پێنج نهێنييهكه}
[ إِنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ ] پیاوێكى ده‌شتنشین هاته لاى پێغه‌مبه‌رى خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - وتى: خێزانه‌كه‌م دووگیانه پێم بڵێ كچى ده‌بێت یان كوڕ، وه لاى ئێمه بێبارانییه پێم بڵێ كه‌ى باران ده‌بارێت، وه خۆم ده‌زانم كه‌ى له دایك بوومه تۆ پێم بڵێ كه‌ى ده‌مرم، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: به دڵنیایى ته‌نها خوای گه‌وره ئه‌زانێ كه كاتی هاتنى قیامه‌ت كه‌یه چ ڕۆژو مانگ و ساڵێكه‌و خوای گه‌وره نه‌بێ كه‌س نازانێ ڕۆژی قیامه‌ت كه‌ی دێت نه پێغه‌مبه‌رێكى نێردراو نه فریشته‌یه‌كى نزیك له خوا [ وَيُنَزِّلُ الْغَيْثَ ] وه هه‌ر خوای گه‌وره خۆی ئه‌زانێ كه‌ی باران دائه‌به‌زێنێ و ئه‌بارێنێ و بارانى سودبه‌خشه یان زیانبه‌خشه (كه‌شناسى و ئه‌زمونى خه‌ڵكى و دیاریكردنى باران بارین به خێرایى باو پله‌ى گه‌رما له‌م جۆره نیه‌و دروسته هه‌رچه‌نده سه‌دا سه‌د نیه‌و زۆرجاریش به پێچه‌وانه‌وه ده‌رده‌چێت وه‌كو بیستراوه‌و بینراوه) [ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْأَرْحَامِ ] وه هه‌ر خۆی ئه‌زانێ چى له ره‌حمی ئافره‌تاندا هه‌یه له نێر‌و مێ، له له‌شساغی و ناته‌واوی، له به‌خته‌وه‌ری و به‌دبه‌ختی، له خراپه‌كار و چاكه‌كار (سۆنارو ئامێره‌كان له‌م جۆره نیه‌و ئه‌میش سه‌دا سه‌د نیه‌و زۆرجار به پێچه‌وانه‌وه ده‌رده‌چێت وه‌كو بیستراوه‌و بینراوه) [ وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ مَاذَا تَكْسِبُ غَدًا ] وه هیچ كه‌سێك نازانێ سبه‌ینێ چی به‌سه‌ر دێت و چى به‌ده‌ست دێنێت له كاروبارى دین و دونیاى چونكه غه‌یبه‌و خوا نه‌بێت كه‌س غه‌یب نازانێت ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رانیش، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - یه‌ك مانگ خه‌فه‌تى ده‌خوارد كه بۆهتان بۆ (عائیشه) كرا‌و نه‌یزانى راسته یان نا، تا خواى گه‌وره پاكێتى ده‌رخست و ده ئایه‌تى له‌سه‌ره‌تاى سووره‌تى (نور) دابه‌زاند، وه ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كه فریشته‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ى مرۆڤدا هاتن غه‌یبى نه‌زانى و نه‌یناسین و رۆیشت گوێلكێكى سه‌ربڕى و سورى كرده‌وه‌و بۆى هێنان كه نه‌یانخوارد ترسا‌و پاشان خۆیان پێیان راگه‌یاند كه ئه‌مان فریشته‌ن و خواردن ناخۆن، وه كاتێك چوون بۆ لاى لوط پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌میش ترسا قه‌ومه‌كه‌ى ده‌ستدرێژى بكه‌نه سه‌ریان و نه‌یناسین و غه‌یبى نه‌زانى تا خۆیان پێیان وت: مه‌ترسه ئه‌وان ناگه‌نه ئێمه‌و ئێمه فریشته‌ى خواى گه‌وره‌ین، وه یه‌عقوب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له خه‌فه‌تى یوسفى كوڕى - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌نده گریا تا چاوه‌كانى كوێر بوو غه‌یبى نه‌زانى و نه‌یزانى له میصره تا دواتر یوسف - صلی الله علیه وسلم - ناردى به شوێنیانداو به یه‌كتر شادبوونه‌وه، وه سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى باو شه‌یتان و جن له ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا بوون هه‌واڵى به‌لقیسى پاشاى نه‌زانى تا هودهوده‌كه هه‌واڵى بۆ هێنا، كه ئه‌م پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزانه غه‌یب نه‌زانن چۆن فاڵچى و جادووگه‌رو ساحیر غه‌یب ده‌زانن؟! پێویسته مرۆڤى موسڵمان باوه‌ڕیان پێ نه‌كات چونكه باوه‌ڕ پێكردنیان ده‌بێته هۆى كافر بوون و له دین ده‌رچوون، چونكه باوه‌ڕ نه‌بوونه به چه‌نده‌ها ئایه‌تى قورئان و فه‌رمووده‌ى صه‌حیحى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ، وه باوه‌ڕیشیان پێ نه‌كه‌یت و ته‌نها بچیت بۆ لایان ئه‌وا چل رۆژ نوێژت لێ قبوڵ نابێت وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رموویه‌تى [ وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ ] وه هیچ كه‌سێكیش نازانێ له چ زه‌ویه‌كدا ئه‌مرێ و ئه‌جه‌لی له كوێ دێت [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ (٣٤) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانایه وه زانیاریه‌كی زۆر وردی هه‌یه وه هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه، والله أعلم.