undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
۳
[ وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ ] وە با ئەنێرین بۆ سەر هەورەكان و پڕی ئەكات لە ئاو وە دارەكان ئەپیتێندرێ بۆ ئەوەی كە بێتە بەرهەم (الریاح بە جمع باسكراوە چونكە بەرهەم و سودى هەیە، بەڵام بایەك بۆ سزا بێت بە تاك باسكراوە (الریح) چونكە بێ بەرهەم و بێسودە) [ فَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ ] لە ئاسمانەوە ئاوێكى سازگارتان بۆ دائەبەزێنین بۆ خواردنەوەی خۆتان و ئاژەڵەكانتان وە بۆ زەوی ئاودان [ وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ (٢٢) ] وە ئێوە ناتوانن خەزنی بكەن ئەگەر خوای گەورە بۆتان دانەبەزێنێ و خەزنى نەكات لە زەویداو نەیپارێزێت .