ان علينا للهدى ١٢
إِنَّ عَلَيْنَا لَلْهُدَىٰ ١٢
اِنَّ
عَلَیْنَا
لَلْهُدٰی
۟ؗۖ
[ إِنَّ عَلَيْنَا لَلْهُدَى (١٢) ] بە دڵنیایى ڕوون كردنەوەی ڕێگای هیدایەت و ڕێگای ڕاستی و جیاكردنەوەی لە ڕێگای گومڕایی ئەوە لەسەر ئێمەیە، واتە: خوای گەورە هیدایەتی خەڵكی داوە بەوەی كە ڕێگای ڕاستی بۆ ڕوون كردونەتەوەو پێی ناساندوون، هەر كەسێك مەبەستی بێ خوای گەورە دەستی ئەگرێت و یارمەتی ئەدات و ئەیخاتە سەر ڕێگا ڕاستەكە.