وَاَعِدُّوْا
لَهُمْ
مَّا
اسْتَطَعْتُمْ
مِّنْ
قُوَّةٍ
وَّمِنْ
رِّبَاطِ
الْخَیْلِ
تُرْهِبُوْنَ
بِهٖ
عَدُوَّ
اللّٰهِ
وَعَدُوَّكُمْ
وَاٰخَرِیْنَ
مِنْ
دُوْنِهِمْ ۚ
لَا
تَعْلَمُوْنَهُمْ ۚ
اَللّٰهُ
یَعْلَمُهُمْ ؕ
وَمَا
تُنْفِقُوْا
مِنْ
شَیْءٍ
فِیْ
سَبِیْلِ
اللّٰهِ
یُوَفَّ
اِلَیْكُمْ
وَاَنْتُمْ
لَا
تُظْلَمُوْنَ
۟
{هێز ئامادە بكەن بۆ دوژمنان}
[ وَأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ ] وه چه‌ندێك له هێز له تواناتاندا هه‌یه بۆیان ئاماده بكه‌ن، كه پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: هێز له‌م ئایه‌ته مه‌به‌ست پێى ڕه‌مییه، وه هه‌موو ئامێره‌كانی جه‌نگیان بۆ ئاماده بكه‌ن [ وَمِنْ رِبَاطِ الْخَيْلِ ] وه له ڕه‌شمه‌ی ماین [ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ ] كه به‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی كه بۆیان ئاماده ئه‌كه‌ن دوژمنانی خوای گه‌وره‌و دوژمنانی خۆتانی پێ بترسێنن كه موشریكانی ئه‌هلی مه‌ككه‌و غه‌یری ئه‌وانن [ وَآخَرِينَ مِنْ دُونِهِمْ لَا تَعْلَمُونَهُمُ اللَّهُ يَعْلَمُهُمْ ] وه كه‌سانێكی تریش كه مونافیقان بوونه ئێوه نایانناسن خوای گه‌وره ئه‌یانناسێ [ وَمَا تُنْفِقُوا مِنْ شَيْءٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ ] وه هیچ شتێكیش نیه كه ئێوه له پێناو خوای گه‌وره‌دا بیبه‌خشن ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت خوای گه‌وره به باشترین شێواز له دونیا‌و قیامه‌ت چه‌ند قاتێك پاداشتان ئه‌داته‌وه [ وَأَنْتُمْ لَا تُظْلَمُونَ (٦٠) ] وه ئێوه زوڵم و سته‌متان لێ ناكرێ و پاداشتتان لێ كه‌م ناكرێت.