[ كِرَامٍ بَرَرَةٍ (١٦) ] ئه‌م فریشتانه زۆر به‌ڕێزن لای خوای گه‌وره، وه زۆر چاكه‌كارن له كرده‌وه‌یانداو هه‌میشه خه‌ریكی په‌رستنی خوای گه‌وره‌ن و بێ فه‌رمانی خوای گه‌وره ناكه‌ن، وه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه هه‌ڵگری قورئانن وه قورئانیان له‌به‌ره سیفه‌تی فریشته‌یان هه‌بێ به‌ڕێزو چاكه‌كاربن له وته‌و كرده‌وه‌یاندا، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رموویه‌تى: (هه‌ر كه‌سێك به‌ڕه‌وانی قورئانی له‌به‌ر بێ ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و فریشته به‌ڕێزه چاكه‌كارانه‌دایه، وه ئه‌وه‌یشی كه له‌سه‌ری قورسه‌و به‌زه‌حمه‌ت فێری ئه‌بێ و بۆی ئه‌ووترێ یان گیرییه‌ك له زمانی هه‌یه ئه‌وه دوو ئه‌جرو پاداشتی هه‌یه).