هُوَ
الَّذِیْ
خَلَقَكُمْ
مِّنْ
نَّفْسٍ
وَّاحِدَةٍ
وَّجَعَلَ
مِنْهَا
زَوْجَهَا
لِیَسْكُنَ
اِلَیْهَا ۚ
فَلَمَّا
تَغَشّٰىهَا
حَمَلَتْ
حَمْلًا
خَفِیْفًا
فَمَرَّتْ
بِهٖ ۚ
فَلَمَّاۤ
اَثْقَلَتْ
دَّعَوَا
اللّٰهَ
رَبَّهُمَا
لَىِٕنْ
اٰتَیْتَنَا
صَالِحًا
لَّنَكُوْنَنَّ
مِنَ
الشّٰكِرِیْنَ
۟
[ هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئێوه‌ی دروست كردووه له یه‌ك نه‌فس كه ئاده‌مه [ وَجَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا ] پاشانیش خێزانه‌كه‌ی خۆی كه حه‌وا بوو له په‌راسووی چه‌پى دروستی كرد [ لِيَسْكُنَ إِلَيْهَا ] تا هۆگرو ئارام بێ له‌لای [ فَلَمَّا تَغَشَّاهَا ] كاتێك كه ئاده‌م جیماعی كرد له‌گه‌ڵ حه‌وا [ حَمَلَتْ حَمْلًا خَفِيفًا ] حه‌ملێكی سووكی هه‌بوو سه‌ره‌تا كه دڵۆپه ئاوێكه پاشان خوێنێكى مه‌یوو پاشان پارچه گوشتێكه [ فَمَرَّتْ بِهِ ] حه‌مله‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو ده‌ركه‌وت [ فَلَمَّا أَثْقَلَتْ ] كاتێك كه مناڵه‌كه قورس بوو له سكیداو گه‌وره بوو [ دَعَوَا اللَّهَ رَبَّهُمَا لَئِنْ آتَيْتَنَا صَالِحًا لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ (١٨٩) ] دوعایان كرد له خوای گه‌وره و پاڕانه‌وه ئه‌گه‌ر مناڵێكی چاك و ساغمان پێ ببه‌خشی ئه‌وه ئێمه شوكرانه‌بژێری تۆ ئه‌كه‌ین.