وَمَا
جَعَلْنَاۤ
اَصْحٰبَ
النَّارِ
اِلَّا
مَلٰٓىِٕكَةً ۪
وَّمَا
جَعَلْنَا
عِدَّتَهُمْ
اِلَّا
فِتْنَةً
لِّلَّذِیْنَ
كَفَرُوْا ۙ
لِیَسْتَیْقِنَ
الَّذِیْنَ
اُوْتُوا
الْكِتٰبَ
وَیَزْدَادَ
الَّذِیْنَ
اٰمَنُوْۤا
اِیْمَانًا
وَّلَا
یَرْتَابَ
الَّذِیْنَ
اُوْتُوا
الْكِتٰبَ
وَالْمُؤْمِنُوْنَ ۙ
وَلِیَقُوْلَ
الَّذِیْنَ
فِیْ
قُلُوْبِهِمْ
مَّرَضٌ
وَّالْكٰفِرُوْنَ
مَاذَاۤ
اَرَادَ
اللّٰهُ
بِهٰذَا
مَثَلًا ؕ
كَذٰلِكَ
یُضِلُّ
اللّٰهُ
مَنْ
یَّشَآءُ
وَیَهْدِیْ
مَنْ
یَّشَآءُ ؕ
وَمَا
یَعْلَمُ
جُنُوْدَ
رَبِّكَ
اِلَّا
هُوَ ؕ
وَمَا
هِیَ
اِلَّا
ذِكْرٰی
لِلْبَشَرِ
۟۠
خوای گه‌وره‌یش فه‌رمووی:
{حیكمه‌ت له‌وه‌ى ده‌رگاوانانى دۆزه‌خ مه‌لائیكه‌تن}
[ وَمَا جَعَلْنَا أَصْحَابَ النَّارِ إِلَّا مَلَائِكَةً ] ئێمه ته‌نها مه‌لائیكه‌تمان داناوه به ده‌رگاوانى دۆزه‌خ چونكه ئێوه توانای مه‌لائیكه‌تتان نیه، كێ هه‌یه به‌سه‌ر مه‌لائیكه‌تدا زاڵ بێ [ وَمَا جَعَلْنَا عِدَّتَهُمْ إِلَّا فِتْنَةً لِلَّذِينَ كَفَرُوا ] وه ئه‌م ژماره‌یه‌ش كه ئه‌ڵێین: نۆزده‌یه ئه‌مه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی كافرانه [ لِيَسْتَيْقِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ ] تا ئه‌هلی كتابیش بگه‌ن به یه‌قین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كانی ئه‌وانیشدا هاتووه كه ژماره‌ی ده‌رگاوانانی دۆزه‌خ نۆزده‌یه [ وَيَزْدَادَ الَّذِينَ آمَنُوا إِيمَانًا ] وه تا باوه‌ڕدارانیش ئیمانیان زیاتر بكات كه ئه‌بینن ئه‌و ژماره‌یه له كتێبه‌كانی ئه‌هلی كتابیش هاتووه [ وَلَا يَرْتَابَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالْمُؤْمِنُونَ ] وه تا ئه‌هلی كتاب و باوه‌ڕدارانیش تووشی گومان نه‌بن [ وَلِيَقُولَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ وَالْكَافِرُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَذَا مَثَلًا ] وه تا ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی گومان له دڵیان‌دا هه‌یه، واته: مونافیقان، وه كافرانیش بڵێن: باشه خوای گه‌وره مه‌به‌ستی چیه له‌م نموونه هێنانه‌وه‌یه؟ وه حیكمه‌ت چیه له‌م ژماره سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه [ كَذَلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره هه‌ر كه‌سێك گومڕا ئه‌كات كه ویستی لێ بێت و شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بێت و ڕێگای هیدایه‌ت نه‌گرێته‌به‌ر، وه هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه ویستی لێ بێت و شایه‌نی هیدایه‌ت بێت و ڕێگای هیدایه‌ت بگرێته به‌ر [ وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ ] وه ژماره‌ی سه‌ربازانی خوای گه‌وره خۆی نه‌بێ كه‌س نازانێ چه‌نده، له ئاسمانی حه‌وته‌مدا له (بیت المعمور) دا هه‌موو ڕۆژێك حه‌فتا هه‌زار مه‌لائیكه‌ت ئه‌چنه ناوی و عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و نایه‌نه ده‌ره‌وه، بۆ ڕۆژی دووه‌م حه‌فتا هه‌زاری تر، به‌رده‌وام ڕۆژانه حه‌فتا هه‌زار مه‌لائیكه‌ت ئه‌چێته ناو (بیت المعمور)ه‌وه، وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - له فه‌رمووده‌ی بوخاری و موسلیمدا ئه‌فه‌رمووێ، وه له فه‌رمووده‌ی تردا ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌و ئاسمانه فراوانه شوێنی په‌نجه‌یه‌كی تیا نه‌ماوه ئیلا مه‌لائیكه‌ت له سوجده‌دان و سوجده بۆ خوای گه‌وره ئه‌به‌ن، كه‌واته ژماره‌ی جنودو سه‌ربازی خوای گه‌وره مه‌گه‌ر خوا خۆی بزانێ كه‌سی تر نازانێ ژماره‌یان چه‌نده ئه‌وه‌نده زۆرن [ وَمَا هِيَ إِلَّا ذِكْرَى لِلْبَشَرِ (٣١) ] وه ئه‌م ئاگرى دۆزه‌خه ته‌نها یادخستنه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی په‌ندو ئامۆژگارى وه‌ربگرن، وه بزانن توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره چه‌ند گه‌وره‌یه.