وَّیُمْدِدْكُمْ
بِاَمْوَالٍ
وَّبَنِیْنَ
وَیَجْعَلْ
لَّكُمْ
جَنّٰتٍ
وَّیَجْعَلْ
لَّكُمْ
اَنْهٰرًا
۟ؕ
[ وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ ] وە هەر بەهۆی (أستغفر الله) و داوای لێخۆشبوون كردن لە خوای گەورە, خوای گەورە ماڵ و مناڵتان پێ ئەبەخشێ [ وَيَجْعَلْ لَكُمْ جَنَّاتٍ ] وە باخ و بێستانتان پێ ئەبەخشێ [ وَيَجْعَلْ لَكُمْ أَنْهَارًا (١٢) ] وە ئاو و كانی و ڕووباریشتان پێ ئەبەخشێ، هەموو نیعمەت و بەخششێكتان پێ ئەبەخشێ تەنها ئێوە داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە بكەن، (أستغفر الله و داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە هۆكارە بۆ هەموو ئەو نیعمەتانە كە خوای گەورە لە مرۆڤی گرتۆتەوە بەهۆی داوای لێخۆشبوونەوە دووبارە پێیان دەبەخشێتەوە) .