وَلَقَدْ
جِئْتُمُوْنَا
فُرَادٰی
كَمَا
خَلَقْنٰكُمْ
اَوَّلَ
مَرَّةٍ
وَّتَرَكْتُمْ
مَّا
خَوَّلْنٰكُمْ
وَرَآءَ
ظُهُوْرِكُمْ ۚ
وَمَا
نَرٰی
مَعَكُمْ
شُفَعَآءَكُمُ
الَّذِیْنَ
زَعَمْتُمْ
اَنَّهُمْ
فِیْكُمْ
شُرَكٰٓؤُا ؕ
لَقَدْ
تَّقَطَّعَ
بَیْنَكُمْ
وَضَلَّ
عَنْكُمْ
مَّا
كُنْتُمْ
تَزْعُمُوْنَ
۟۠
[ وَلَقَدْ جِئْتُمُونَا فُرَادَى كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ] وه ئێوه كاتێك كه ئه‌مرن تاك تاك و یه‌ك یه‌ك دێن كه‌سوكارتان له‌گه‌ڵدا نیه هه‌مووتان به‌یه‌كه‌وه نین، به‌ڵكو هه‌روه‌كو چۆن سه‌ره‌تا دروستمان كردن به‌و شێوازه دێنه‌وه، چۆن سه‌ره‌تا به‌ڕووتی و به‌پێی په‌تی و به‌خه‌ته‌نه نه‌كراوی له دایك بوون ئاواش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا [ وَتَرَكْتُمْ مَا خَوَّلْنَاكُمْ وَرَاءَ ظُهُورِكُمْ ] وه ئه‌وه‌یشی كه له دونیادا پێمان به‌خشین له‌سه‌روه‌ت و سامان و ماڵ و ده‌سه‌ڵات هه‌موویتان له دواى خۆتان به‌جێ هێشت له دونیادا [ وَمَا نَرَى مَعَكُمْ شُفَعَاءَكُمُ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَكَاءُ ] وه نابینن ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له دونیادا كردبووتان به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌و ئه‌تانپه‌رستن و ئه‌تانووت ئه‌مانه ناپه‌رستین ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێ له خوامان نزیك بكه‌نه‌وه ئه‌ی كوا ئێستا بۆ له‌گه‌ڵتاندا نین [ لَقَدْ تَقَطَّعَ بَيْنَكُمْ ] به دڵنیایی هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئێوه‌و په‌رستراوه‌كانتان پچڕا [ وَضَلَّ عَنْكُمْ مَا كُنْتُمْ تَزْعُمُونَ (٩٤) ] وه‌ئه‌وه‌ی كه به‌گومانی خۆتان كردبووتان به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره هه‌مووی ون و وێڵ بوو هیچی نه‌ما.