وَهُوَ
الْقَاهِرُ
فَوْقَ
عِبَادِهٖ
وَیُرْسِلُ
عَلَیْكُمْ
حَفَظَةً ؕ
حَتّٰۤی
اِذَا
جَآءَ
اَحَدَكُمُ
الْمَوْتُ
تَوَفَّتْهُ
رُسُلُنَا
وَهُمْ
لَا
یُفَرِّطُوْنَ
۟
{توانا‌و دەسەڵاتی خوای گەورە}
[ وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه باڵاده‌ست و به‌توانایه له‌سه‌رووی به‌نده‌كانیه‌وه [ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً ] وه مه‌لائیكه‌تیش ئه‌نێرێته سه‌رتان كه كرده‌وه‌كانتان بپارێزێ و بینوسێت، یاخود خۆتان بپارێزێ له به‌ڵاو موسیبه‌ت [ حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا ] تا مردن ئه‌گات به یه‌كێكتان فریشته‌كانی ئێمه ڕوحی ئه‌كێشن، (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: فریشته‌ی گیانكێشان یارمه‌تیده‌رى هه‌یه له فریشته‌كانى تر كه ئه‌وان گیان ده‌كێشن و روح بگاته گه‌روو (ملك الموت) ده‌یكێشێت [ وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ (٦١) ] وه ئه‌وان هیچ كه‌مته‌رخه‌میه‌ك ناكه‌ن له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێیان كردبێ له گیانكێشان.