وَاِنْ
كَانَ
كَبُرَ
عَلَیْكَ
اِعْرَاضُهُمْ
فَاِنِ
اسْتَطَعْتَ
اَنْ
تَبْتَغِیَ
نَفَقًا
فِی
الْاَرْضِ
اَوْ
سُلَّمًا
فِی
السَّمَآءِ
فَتَاْتِیَهُمْ
بِاٰیَةٍ ؕ
وَلَوْ
شَآءَ
اللّٰهُ
لَجَمَعَهُمْ
عَلَی
الْهُدٰی
فَلَا
تَكُوْنَنَّ
مِنَ
الْجٰهِلِیْنَ
۟
[ وَإِنْ كَانَ كَبُرَ عَلَيْكَ إِعْرَاضُهُمْ ] هه‌رچه‌نده پشتهه‌ڵكردنی ئه‌وان له ئیمان هێنان له‌لای تۆ زۆر گه‌وره‌یه وه خه‌فه‌تی لێ ئه‌خۆی [ فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أَنْ تَبْتَغِيَ نَفَقًا فِي الْأَرْضِ ] ئه‌گه‌ر ئه‌توانی نه‌فه‌ق و تونێلێك له زه‌ویدا لێ بده‌ی [ أَوْ سُلَّمًا فِي السَّمَاءِ ] یاخود په‌یژه دانێیت و سه‌ركه‌ویت بۆ ئاسمان [ فَتَأْتِيَهُمْ بِآيَةٍ ] تا ئایه‌ت و نیشانه‌یه‌كیان بۆ بێنی باشتر له‌وه‌ى من تا ئیمان بێنن بۆیان بێنه واته: هیچ شتێك نه‌ماوه‌و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێگیر كراوه [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَمَعَهُمْ عَلَى الْهُدَى ] وه ئه‌گه‌ر شایه‌نی هیدایه‌ت بوونایه و خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه ئه‌وه هه‌موویانی له‌سه‌ر هیدایه‌ت كۆ ئه‌كرده‌وه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - زۆر سور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵكى ئیمان بێنن [ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْجَاهِلِينَ (٣٥) ] وه تۆ له‌و كه‌سانه مه‌به كه نه‌زانن و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره په‌یامی خوای گه‌وره بگه‌یه‌نیت.