وَمِنْهُمْ
مَّنْ
یَّسْتَمِعُ
اِلَیْكَ ۚ
وَجَعَلْنَا
عَلٰی
قُلُوْبِهِمْ
اَكِنَّةً
اَنْ
یَّفْقَهُوْهُ
وَفِیْۤ
اٰذَانِهِمْ
وَقْرًا ؕ
وَاِنْ
یَّرَوْا
كُلَّ
اٰیَةٍ
لَّا
یُؤْمِنُوْا
بِهَا ؕ
حَتّٰۤی
اِذَا
جَآءُوْكَ
یُجَادِلُوْنَكَ
یَقُوْلُ
الَّذِیْنَ
كَفَرُوْۤا
اِنْ
هٰذَاۤ
اِلَّاۤ
اَسَاطِیْرُ
الْاَوَّلِیْنَ
۟
[ وَمِنْهُمْ مَنْ يَسْتَمِعُ إِلَيْكَ ] وه هه‌یشیانه ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - گوێ له تۆ ئه‌گرێ [ وَجَعَلْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَنْ يَفْقَهُوهُ ] به‌ڵام ئێمه په‌رده‌مان داوه به‌سه‌ر دڵیان‌دا تا له قورئانی پیرۆز تێنه‌گه‌ن، چونكه شایانى هیدایه‌ت نین [ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرًا ] وه گوێشیان كه‌ڕ بووه له بیستنی حه‌ق و شایه‌نی بیستنى حه‌ق نین [ وَإِنْ يَرَوْا كُلَّ آيَةٍ لَا يُؤْمِنُوا بِهَا ] وه ئه‌گه‌ر هه‌موو نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ك ببینن ئه‌وان ئیمانی پێ ناهێنن [ حَتَّى إِذَا جَاءُوكَ يُجَادِلُونَكَ ] نه‌ك هه‌ر ئیمان ناهێنن به‌ڵكو كاتێك ئه‌وان كه دێن بۆ لای تۆ مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێیشت له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ن [ يَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (٢٥) ] كافران ئه‌ڵێن: ئه‌م قورئانه هیچ شتێك نیه ته‌نها به‌سه‌رهات و چیرۆك و سه‌رگوزشته‌ی ئوممه‌تانی پێشتره ئه‌مه قورئان نیه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه نه‌هاتووه.